خولیای پۆشاکی بەهەشت

و. ب. یەتس/ ئیرلەند

February 28, 2019

ویلیەم بەتلەر یەتس شاعیر و شانۆنامەنووسێکی ئیرلەندییە. ساڵی ١٨٦٥ لە دبلنی پایتەختی ئیرلەند لەدایکبووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بۆ یەکەم جار شیعرەکانی لە ڕۆژنامەیەکی دبلندا بڵاو دەبێتەوە. یەتس زۆر گرنگی بە بابەتە ڕۆحانییەکان داوە، سەرسام بوو بە فەلسەفە و ڕۆحانییەتی هیندی. یەتس لە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییاتی پێ درا. لە ساڵی ١٩٣٩ لە باشووری فەرەنسا دەمرێت– باڵندە

 

 

خولیای پۆشاکی بەهەشت
و. ب. یەتس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە شەن سابیر

 

 

ئەگەر پۆشاکی چنراوی بەهەشتەکانم هەبایە
تەنراو بە تیشکی تەڵایی و نوقرەیی
پۆشاکێکی شین، لێڵ، تاریک
لە سپێدە و خۆرئاوابوون و شەو،
ئەوسا دەمکردە فەرشی ڕێت.
ئەفسووس، منی هەژار
تەنیا خەونەکانم شک دەبەم،
ئەوانیشم لە بەر پێی تۆدا ڕاخستوون
بە نەرمی پێ دابنێ
چونکە تۆ بەسەر خەونەکانی مندا ڕێ دەکەیت.