مانگی شیرازی گەیشتە کتێبفرۆشییەکان

مانگی شیرازی و شانشینی گوڵەگەنم

March 22, 2018

ئامادەکردنی: باڵندە


«مانگی شیرازی و شانشینی گوڵەگەنم» هەڵبژاردەیەکە لە شیعرەکانی عەبدولوەهاب بەیاتی، کە ئەدیب نادر لە عەرەبییەوە کردوویە بە کوردی و ماڵی وەفایی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

بەیاتی لە ١٩ـی دیسەمبەری ١٩٢٦ لە بەغداد لە دایک بووە و ٣ـی ئۆگەستی ١٩٩٩، لە تەمەنی ٧٢ـساڵیدا لە دیمەشق کۆچی دواییی کردووە. ئەو یەکێک لە شاعیرە نوێگەرە عێراقییەکانە، کە بە تەنیشت نازک مەلائیکە و بەدر شاکر سەیابـەوە وەک یەکەمین شاعیرە نوێگەراکان ناوی دێت.

بەیاتی لە ١٩٥٠ـوە لە بواری زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی دەستی بە وانەگوتنەوە کرد. هەر لەو ساڵەیشدا وەک نووسەر لە بڵاوکراوەکاندا دەستبەکار بوو. لە ١٩٥٤ـدا بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستگیر کرا و دەرکرا. ئەو لە قۆناغی دوورخراوەییی خۆیدا چووە سووریا، قاهیرە و بەیرووت و پاش شۆڕشی ٥٨ گەڕایەوە بۆ عێراق و وەک وەزیری پەروەردە دامەزرا. بەیاتی نزیک بە ١٠ ساڵیشی لە ئیسپانیا بەسەر بردووە. پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ نازم حیکمەت، ئۆکتاڤیۆ پاز، نێرۆدا، مارکیز و یەشار کەمال لە خاڵە گرنگەکانی ژیانی ئەوە. بەیاتی لە منداڵیدا عاشقی دەقی وەرگێڕدراوی چوارینەکانی خەییام بووە و جارێکیش سەردانی ئێرانی کردووە.

شیعرەکانی عەبدولوەهاب بەیاتی، کە لێوڕێژن لە خەم، ئامانجگەرایی و ئازادیخوازی، لە ئێستادا و لە کتێبفرۆشییەکاندا بە وەرگێڕانی ئەدیب نادر بەردەستن.