نامەیەکی بڵاونەکراوەی شێرکۆ بێکەس

شێرکۆ بێکەس/شاعیری کورد

December 2, 2019

ئەوەی دەیخوێننەوە نموونەیەکە لەو نامە بچووکانەی شێرکۆ بێکەس کە لە ژوورەکەی خۆیدا لە دەزگای سەردەم دەینووسین و دەیناردن بۆ هاوڕێکانی لە ژوورەکانی دیکە، بە تایبەت بۆ ڕەووف بێگەردی وەرگێڕ و چیرۆکنووس. لێرەدا یەکێک لەو نامانە دەخوێننەوە کە بۆ یەکەم جار لە ماڵپەڕی باڵندەوە بڵاو دەبێتەوە. سەرچاوەی نامەکە چیرۆکنووس دانا فایەقـە، کە خۆی لە دەزگای سەردەم کار دەکات. ناوەڕۆکی نامەکە سەرهاتی شاعیرێکە سەردانی شێرکۆ بێکەسـی کردووە بەشکوو کتێبی شیعرەکانی بۆ چاپ بکات. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

دەقی نامەکە

 

کاکە بێگەرد
سڵاو

 

 

بەر لە سەعاتێک کابرایەک هاتبوو بۆ لام، ئەیوت شاعیرم، بەڵکوو دیوانم بۆ چاپ بکەن… هەندێکی نیشان دام فڕیان بەسەر شیعرەوە نەبوو. لە دواییدا پێم وت تۆ چکارەی؟ وتی کاسبم و محەلەبی دروست ئەکەم… پێم وت کاکە واز لە دروستکردنی شیعر بێنە، ئەمجارە ئەگەر محەلەبیم لەگەڵ خۆتدا بۆ بینی، بەڵام دارچینیی پێوە بێت زۆر؛ سوپاست ئەکەم.

شێرکۆ بێکەس

 

 

نامەکە کاتی لەسەر نییە