سێ مێش

هانس ئەندرەیووس/شاعیری هۆڵەندی

May 31, 2018

 

هانس ئەندرەیووس، شاعیری هۆڵەندی، لە ٢١ـی فێبریوەریی ١٩٢٦ لە ئەمەستەردام لە دایک بووە. ٩ـی جوونی ١٩٧٧ لە پووتن کۆچی دواییی کرووە. سەر بە گرووپی «پەنجاکان» بوو کە لەگەڵ شاعیرانی وەک لوچیبێرت و ڕێمکۆ کەمپێرت هەوڵی نوێکردنەوەی شیعری هۆڵەندییان لە ساڵانی پەنجاکاندا دەدا. – باڵندە

 

 

 

 

سێ مێش (بۆ منداڵان نووسراوە)
هانس ئەندرەیووس
وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە: بەڕێز مەجید

 

 

سێ مێش هەبوون
لە دەرەوە لە باڵکۆنێکدا،
کێبڕکێیان بوو لەسەر ئەوەی کامیان درۆزنترن،
لەبەر هەتاوی هاوین ئانیشکیان دادابووەوە.

 

یەکەمیان گوتی: «بەم قاچەم
پێنج فیلم کوشت.»

 

دووەمیان گوتی: «ئەوەندە خێرا دەفڕم
بە یەک سەعات دەچم بۆ ئەفریکا و دێمەوە.»

 

سێیەمیان گوتی: «ئەوەندە بەرز دەفڕم
بەرزتر لە پەلکەزێڕینە.»

 

پاشان تۆزێک ساردی کرد و نەرمەبایەک هەڵی کرد
بە یەکەوە هاواریان کرد: «هەستت پێ کرد!»

 

بە پەلە چوونە ماڵەکەوە
بۆ ئەوەی لەوێ درۆی زیاتر دروست بکەن.

 

 


 

ئەم شیعرە لە کتێبی “ئایەتە بچکۆلەکانی منداڵان”ـدا لە ساڵی ١٩٧٥ بە هۆڵەندی بڵاو بووەتەوە.