وێستگەیەک بۆ شیعری ئیسرائیلی

Jewish literature

June 12, 2019

ئەم ڕۆژانە کاتێک خەڵکی ئورشەلیم بە شەقام و کۆڵانەکانی ئەم شارە سێهەزارساڵییەدا پیاسە دەکەن، ئەو پارچە جۆراوجۆرانە دەبینن کە لە ناوەندی شارەکەدا هەڵواسراون و شیعری شاعیرانی جۆراوجۆریان لەسەر نووسراوە. پڕۆژەی شەقامەشیعر، یاخود شیعرەشەقام بۆ شاعیرانی ئیسرائیلی، بیانی و عەرەبە، بە تایبەتی ئەو شاعیرانەی لەم شارەدا ژیاون. بەم جۆرە کاتێک خەڵکی لە پایتەختی ئیسرائیلدا، سەر بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئەم شارە دێرینە ببینن، کە پێغەمبەر داوود– ئەو پادشا و شاعیرە دروستی کردووە، هاوکات دەتوانن شیعر بخوێننەوە. کافێ و ڕێستۆرانتەکانیش لەم پڕۆژەیەدا هاوکار بوون و کاتێک سەردانی ئەو شوێنانەیش دەکەیت دیسان پارچە هەڵواسراوەکان دەبینیت و زۆر جاریش شاعیرانێکیش لەوێ هەن کە شیعر دەخوێننەوە. ئەم پڕۆژەیە هیی بەشی کولتووریی شارەوانیی ئۆرشەلیمە. بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە دەڵێن: “خەڵکی دەبێت شیعر بخوێننەوە، هەست بە شیعر بکەن و وەک هەناسە شیعر هەڵبکێشن.” ئەمە ئورشەلیم بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ـدا. هەوڵی لەم جۆرە چەند دڵخۆشکەرە، هێند خەمگینکەریشە، چونکە دەرخەری ئەوەیە شیعر لە ژیانی ئێمەدا ڕۆژبەڕۆژ دوور کەوتووەتەوە و ئێستا بەرامبەر بە یەک- ئێمە و شیعر- نامۆ بووینە. جیهانی نوێ، بە هەموو ئادگارە پێشکەوتووە تەکنەلۆگییەکانییەوە، خۆکارانە، گەمارۆیەکی لە دەوری ئەم ژانرە ئەدەبییە خولقاندووە، کە زۆر جار شیعری باشیش لە بەرامبەریدا دەستەوەستانە، بەڵام ئێمە لە هەوڵی خۆمان بەردەوامین. شیعر دەنووسین.

پڕۆژەی ٢٠١٩ـی باڵندە شیعری ئیسرائیلییە. لێرەدا جیهانی شیعریی شاعیرانی ئیسرائیل دەخەینە ڕوو. بۆ بیرکردنەوە لە ئیسرائیل و ئیسرائیلییەکان زەینمان بۆ زۆر شت و ڕووداو دەچێت، بەڵام ئەمە جیهانی شیعرە، کە بە تەنیشت ئەو جیهانانەی ترەوە ڕوو دەدات. سەرنج دەدەین بزانین شیعری ئیسرائیلی چۆن دەنووسرێت. داوا لە وەرگێڕەکانیش دەکەین هاوکارمان بن. ئێستا ساڤان عەبدولڕەحمان، بە وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، هاوکاری پڕۆژەکەیە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

بێدەنگییەکەت هەموو دنیایە
گالی-دانا سینگەر
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە

 

 

ئەوەی گەمارۆم دەدات ئاو نییە ڕووخساری تۆیە
یایڵ گڵۆبەرمان
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە

 

 

مرۆڤ بۆ کرانەوە چەند پەنجەرەی پێویستە
دڤۆرا ئەمیر
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە

 

 

چونکە باوکم مردووە کەواتە باوکم مردووە
نانۆ شابتای
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە

 

 

باڵندەیەکی گەورەی خەمبار لە باڵکۆندا
ناڤیت بارێل
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە

 

 

مەرگ وەک مێردێکی پیر
ڕیڤکا مریەم
بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە کرتە لێرە بکە