پەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر – ٢٠٢١

March 21, 2021

پەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر (٢١ـی مانگی ٣ـی هەموو ساڵێک)، پەیامێکە هەر ساڵێک و لە لایەن شاعیرێکی جیهانەوە دەنووسرێت. شاعیرەکە لە لایەن (ناوەندی باڵندە)وە بۆ نووسینی پەیامەکە دەستنیشان دەکرێت. ئەم پەیامە بایەخ بە ڕۆڵ و گرنگیی شیعر لە جیهانی ئێستادا دەدات، جیهانێک کە تێیدا بەردەوام ئاشتی و پێکەوەژیان لە پاشەکشەدان و شەڕ و توندوتیژی و نادادپەروەری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنن. ئایا شیعر دەتوانێت لە جیهانێکی ئاوادا چی بکات؟ هەروەها بایەخی شیعر لە ژیانی شەخسیی شاعیردا و تێڕوانینی ئەو شاعیرە بۆ دنیای شیعر. پەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر، دەیەوێت سەرنجەکان لەسەر شیعر چڕتر بکاتەوە و پێمان بڵێت شیعر چییە و چی پێ دەکرێت. ناوەندی باڵندە، بۆ ساڵی ٢٠٢١، شاعیری (کوردی) عێراقی سەلاح فایەقی بۆ نووسینی پەیامەکە هەڵبژاردووە. ژیان لە شیعری سەلاحدا، وەک شانۆیەکە. وێنە شیعرییەکانی ئەو، هەرکامیان، داڕشتنێکی سادە و هونەرمەندانە بۆ نمایشێکی ورد و قووڵی ژیان دەخەنە ڕوو. سەلاح فایەق شاعیرێکە؛ ڕاستەقینە، دەگمەن، ڕاستگۆ و ئەوەی دەینووسێت ناوێکی بەدەر لە شیعری نییە؛ شیعرێکی هونەرمەندانە و زمانێک تەنیا لە پێناو شیعردا.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی پەیامەکە بە

کوردیی ناوەندی
العربية