چۆن یارمەتی باڵندە بدەم؟

باڵندە ماڵپەڕێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعرە، بە تایبەت وەرگێڕانی شیعری جیهان بۆ کوردی. ئێمە مەبەستمانە شیعر لە دنیای کوردیدا لە پێگەی ڕاستەقینەی خۆیدا بوەستێت و بەردەوام لە خوێندنەوە، وەرگێڕان، بڵاوکردنەوە و بیستندا بێت. کەواتە دەتوانن لەم ڕێیانەوە هاوکاریی باڵندە بکەن…

یەک: لە ڕێی وەرگێڕانەوە
ئەگەر تۆ وەرگێڕێکیت و شیعر وەردەگێڕێت/ یان تازەگی حەز دەکەیت شیعر وەربگێڕیت، ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکە. ئێمە ڕێپیشاندەرت دەبین بۆ وەرگێڕانی شیعر و هەڵبژاردنی شاعیران. هەروەها وەرگێڕ سەربەستە لەوەی کە خۆی شیعر/شاعیر هەڵبژێرێت. جگە لە شیعر، وەرگێڕانی گفتوگۆی شاعیران و گوتاری شیعری، لە کارەکانی ئێمەن.
کرتە لێرە بکە بۆ بینینی سەرجەم ئەو شیعرانەی تاوەکوو ئێستا کراون بە کوردی

دوو: وەرگێڕانی پێچەوانە
یەکێک لە کارەکانی باڵندە، وەرگێڕانی شیعری کوردییە بۆ زمانانی دیکە، لەم ڕووەوە ئەگەر تۆ توانات هەیە، یان لە بەرنامەتدایە ئەم کارە بکەیت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

سێ: بەشی دەنگوڕەنگ
ئەگەر تۆ لە بواری دەنگ و وێنەدا توانات هەیە، یان حەز دەکەیت شیعر بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە بەشی دەنگوڕەنگی باڵندەدا بڵاو ببێتەوە، ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکە، بۆ ئەوەی لە ڕێی باڵندەوە شیعرێک هەڵبژێرین و بیخوێنیتەوە. هەروەها هەر ستۆدیۆیەک ئەگەر دەتوانێت بۆ تۆمارکردنی شیعرەکانی باڵندە هاوکارمان بێت، تکایە ئاگەدارمان بکاتەوە.
کرتە لێرە بکە بۆ ئەوەی گوێبیستی ئەو شیعرانە بیت کە لە لایەن باڵندەوە خوێنراونەتەوە

چوار: پۆستەری باڵندە
باڵندە ساڵانە یەک هونەرمەند بۆ دروستکردنی پۆستەری باڵندە ڕادەسپێرێت. ئەم پۆستەرە هەرساڵەی تایبەتە بە شاعیرێک یان ڕووداوێکی شیعری. ئەگەر تۆ هونەرمەندێکی و حەز دەکەیت پۆستەری ساڵی داهاتووی باڵندە دروست بکەیت، تکایە لە ئێستاوە دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت. ئەم پۆستەرە ماوەی ساڵێک لە دەستپێکی ماڵپەڕی باڵندەدا دەمێنێتەوە.
کرتە لێرە بکە و یەکەم‌شت لە باڵندەدا پۆستەرەکەمان ببینە

پێنج:  کتێبی باڵندە
باڵندە ساڵانە چەند کتبێکی شیعری چاپ و بڵاو دەکاتەوە. کتێبەکان لەسەر ئەرکی سەرپەرشتیکارانی پڕۆژی باڵندە چاپ دەکرێن.
بۆ بینینی کتێبەکانی باڵندە کرتە لێرە بکە

ناونیشان.

باشووری كوردستان
سلێمانی

په‌یوه‌ندی

په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن به‌م ژماره‌ مۆبایلەی لای خواره‌وه‌

009647700481674

ئیمه‌یڵ

بابه‌ته‌كانتان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌.

info@balinde.com