باڵندەی شین

تۆیش باڵندە شینەکەتت خۆش بوێت

July 24, 2018

 

 

باڵندەی شین
چارلز بوکۆوسکی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق
جێبەجێکردن: وەرزێر عەبدوڵڵا

بەرهەمی ماڵپەڕی باڵندە

 

 

باڵندەی شین
چارلز بوکۆوسکی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

 

باڵندەیەکی شین لە دڵمدایە
دەیەوێت بێتە دەر
بەڵام زۆر توندم لەگەڵی،
من دەڵێم، لەوێ بمێنەوە، ڕێگە نادەم
هیچ کەس
بتبینێ.
باڵندەیەکی شین لە دڵمدایە
دەیەوێت بێتە دەر
بەڵام من ویسکیی بەسەردا دەڕژێنم و دووکەڵی
جگەرەکەم هەڵدەمژم
نە سۆزانی و نە ساقییەکان و
نە سەوزەفرۆشەکان
هەرگیز نازانن کە
ئەو
لە دڵمدایە.

 

باڵندەیەکی شین لە دڵمدایە
دەیەوێت بێتە دەر
بەڵام زۆر توندم لەگەڵی
من دەڵێم
ئارام بە، دەتەوێت شێتم بکەیت؟
دەتەوێت کارەکانم
بشێوێنیت؟
دەتەوێت فرۆشتنی کتێبەکانم لە ئەورووپا
بە با بدەیت؟
باڵندەیەکی شین لە دڵمدایە
دەیەوێت بێتە دەر
بەڵام من زۆر ژیرم، تەنیا هەندێک شەو
ڕێگەی دەدەم بێتە دەر
کاتێک هەموان خەوتوون.
دەڵێم،
دەزانم لەوێیت
بۆیە خەمبار مەبە.
دواتر دەیخەمەوە شوێنی خۆی
بەڵام لەوێ زۆر کەم گۆرانی دەچڕێت
هیچ ڕێگەم نەداوە
بمرێت
بەو جۆرە پێکەوە دەخەوین
بە پەیمانە نهێنییەکەی نێوانمانەوە
هێندە جوانە
پیاوێک بخاتە گریان
بەڵام من ناگریم
ئەی تۆ؟

 

 

 

بۆ بینینی بەرهەمەکە کلیک لەم لینکە بکە