ئەحمەد دمناتی

ده‌رباره‌ی ئەحمەد دمناتی

ئه‌حمه‌د دمناتی شاعیر و ڕه‌خنه‌گر ی مەغریبی، له‌دایكبووى 1966ـە لە ته‌نجه‌، له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانه‌وه‌ له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌ مه‌غریبییه‌كاندا به‌رهه‌مه‌كانى بڵاو كردووەته‌وه‌ و هه‌تا ئێستایش به‌رده‌وامه‌. خه‌ڵاتى ناجى نوعمانى ئه‌ده‌بى له‌ بوارى شیعر له‌ لوبنان به ‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ شارى ته‌نجه‌ خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندیى ته‌واو كردووه‌، بڕوانامه‌ى له‌ ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى ساڵى 1992 له‌ كۆلیژى ئه‌ده‌ب و زانسته‌ مرۆیییه‌كانى زانكۆى عه‌بدولمه‌لیك سه‌عدى له‌ ته‌توان به ‌ده‌ست هێناوه‌، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌شیعرى به‌ناونیشانى به‌ شه‌یداییى ده‌ریا، خۆشم ده‌وێیت/ قاهیره‌، 1996، به ‌چاپ گه‌یاندووه‌.