فرووغ فەڕوخزاد

ده‌رباره‌ی فرووغ فەڕوخزاد

فرووغ فەڕوخزاد، شاعیر و دەرهێنەری ئێرانی، لە ٢٩ـی دیسەمبەری ١٩٣٤ـدا لە تاران لە دایک بووە. لە ١٣ـی فێبریوەریی ١٩٦٧ـدا بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل لە تەمەنی ٣٢ـساڵیدا کۆچی دواییی کرد. پێنج دەفتەرشیعری هەیە. یەکەمین دەفتەرەشیعری لە ساڵی ١٩٥٢ـدا بە ناوی “ئەسیر” بڵاو کردەوە، کە لە ٤٣ شیعر پێک هاتبوو. لە سێ دەفتەری یەکەمدا شیعری نیماییی دەنووسی. بە ناسینی ئیبراهیم گوڵستان نووسەر و سینەماکاری ئێرانی؛ دیدگای ئەدەبی و فیکریی ئەو گۆڕانی بەسەردا هات. بە دەفتەرەشیعری “لە دایکبوونێکی دیکە” و پاشان “ئیمان بهێنین بە دەستپێکی وەرزێکی سارد”، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە نوێکردنەوەی شیعری فارسیدا. ئەدەبیاتی ئەو بۆ زۆر زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراوە.

[ssba-buttons]

شیعرەكانی ئەم شاعیرە

فرووغ فەڕوخزاد

گوناهـ