غادە سەممان

ده‌رباره‌ی غادە سەممان

غادە سەممان، شاعیر، ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی سووری، لە ساڵی ١٩٤٢ـدا لە دیمەشق لە دایک بووە. سەرەتاکان لەژێر چاود‌ێریی باوکیدا- ئەحمەد سەمان- بەرهەمەکانی چاپ و بڵاو دەکردەوە. لە ١٩٦٤ـدا یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی بە ناوی “چاوەکانت چارەنووسی منن” بڵاو کردەوە. بەم کتێبە خرایە ڕیزەی نووسەرە فێمێنیستەکانەوە و دواتر لەم بازنەیە دەرچوو. یەکەمەین ڕۆمانی بە ناوی “بەیرووت ٧٥” لە کۆتایییەکانی ١٩٧٤ـدا چاپ کرد. ناوی هێندێک لە دەفتەرەشیعرییەکانی: ئەڤین/١٩٧٥. خۆشەویستیمت پێ ڕادەگەیەنم/١٩٧٦. شایەتیی دەدەم دژ بە با/١٩٨٧. خەمنامەیەک بۆ یاسەمینەکان/١٩٩٦. ئەبەدییەت، ساتی ئەڤین/١٩٩٩. – ماڵپەڕی باڵندە

[ssba-buttons]

شیعرەكانی ئەم شاعیرە

غادە سەممان

ئاوا دەدوێم، من