غەسان حەمدان

ده‌رباره‌ی غەسان حەمدان

غەسان حەمدان، لە شاعیرانی عێراقییە. لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەغداد لە دایک بووە. ئەو هاوکات نووسەر، وەرگێڕ، توێژەری مێژووە و چەندین کتێبی لەو بوارانەدا هەیە. ئەوەی لە شیعرەکانیدا دەیبینین؛ ڕۆژهەڵاتیبوون، ئەڤین، جەنگ و وێرانییە. هەندێک جار عاشقێکە و لە ئەشقەکەی بەدەر، شتێکی دیکە نابینێت، هەندێک جاریش لەناو سەنگەرەکانەوە سەر دەردەهێنێت، کە لە شاعیرێکی عێراقی- بەو مێژووەوە کە هەیەتی- چاوەڕوانکراوە. لە دەفتەرەشیعرەکانی، دەتوانین ئاماژە بە یادداشتەکانی شازادەیەکی خانەنشینکراو/ ڕۆژی دەیەمی خوڵقان/ و تا ئاسمان شینە بکەین. هەروەها حەمدان وەرگێڕی شیعرەکانی سوهراب، شاملوو، فرووغ و عەباس کیاڕۆستەمییە بۆ عەرەبی، ئەو هەروەتر کتێبەکانی جەلال ئال ئەحمەد، بوزورگ عەلەوی، سادق هیدایەت، ڕەزا قاسمی، ئاسف سوڵتانزادە، بەختیار عەلی، قاسم کەشکۆڵی و محەمەد قاسمزادەی کردووە بە عەرەبی. هاوکات وەرگێڕی شیعرەکانی محەمەد ماغووتـە، لە عەرەبییەوە بۆ فارسی. لێرەدا شیعرەکانی غەسان حەمدان بە ئاگەداریی خۆی کراون بە کوردی.

[ssba-buttons]