کەریم تاقانە

ده‌رباره‌ی کەریم تاقانە

کەریم تاقانە، زیاتر وەک وەرگێڕی زمانی سویدی ناسراوە و کەمتر کەسێک ناوی ئەوی وەک شاعیر بیستووە. ئەو لە ڕۆژنامەی سوید بۆ ماوەی ٧ ساڵ دەچێت گۆشەی بە زمانی سویدی هەیە و بە گشتی هەوڵ دەدات ئەدەبیاتی کوردی بناسێنێت. یەکەم کتێبی تاقانە بریتییە لە “نیشانەی چوارکەس” لە نووسینی سێر ئارسەر کۆنان دۆیڵ، کە لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی و ساڵی ٢٠٠١ لە بەغداد چاپ بووە. پاشان “جەللای”ـی پێر لاگەرکڤیست و دواتر “نەخۆشیی مەرگ”ـی دوراسـی کرد بە کوردی، هەروەها “خۆزگە بەردەکانیش دەیانتوانی بدوێن” لە نووسینی ماگدا ئێگێنس. ئەم دوو کتێبەی دوایی ناوەندی غەزەلنووس چاپی کردوون. کەریم تاقانە وەرگێڕی شیعریشە و دوو کتێبی شیعریی شاعیری سویدی ئێڤا ڕیبیکـی کردوون بە کوردی، کە لە ٢٠١٨ـدا چاپ و بڵاو دەبنەوە.

[ssba-buttons]