لی بای

ده‌رباره‌ی لی بای

لی بای، شاعیری ناوداری چین، لە ساڵی ٧٠١ـەوە تا ٧٦٢ـی زایینی ژیاوە. ئەندامی گرووپی هەشت جامەشەرابی جاویدان بوو، کە پتر لە ٢ هەزار و ٣٠٠ شاعیر تێیدا ئەندام بوون. بە شاعیری ئەبەدیی چین ناسراوە. ئێستا پتر لە هەزار شیعری ئەو لەبەر دەستدان. شاعیرێکی ڕۆمانتیک و خەیاڵچن بوو، لە شیعرەکانیدا مەیلی خۆی بۆ سروشت، خۆشەویستی بۆ زێدەکەی و نیگەرانییەکانی دڵی خۆی نیشان دەدا. لە زۆربەی شیعرەکانیدا، مرۆڤایەتی لە وەهم و تەنیایی و حەسرەتدا، پەیوەند بە ئاسمانەکانەوە وێنە کێشاوە. زۆربەی تەمەنی بە سەفەرکردنەوە بەسەر برد. سەبارەت بە مەرگی ئەو چیرۆکی جۆراوجۆر هەن، یەکێک لەو چیرۆکانەی کە بابەتی پۆستەری ٢٠١٨ـی باڵندەیە، بەم جۆرەیە: لی بای لە کەنار ڕووباری یۆنگ تسێدا لە بەلەمێکدا دەیخواردەوە، کە لە پڕ مانگ لە ئاوەکەدا دەبینێت و دەیەوێت مانگەکە بگرێت؛ پاشان دەکەوێتە ئاوەکەوە و دەخنکێت.

[ssba-buttons]