مەحموود دەرویش

ده‌رباره‌ی مەحموود دەرویش

مەحموود دەرویش لە ١٣ـی مارسی ١٩٤١ـدا لە گوندی البروە، ڕۆژهەڵاتی عەکا-فەلەستین لە دایک بوو. ٩ـی ئۆگەستی ٢٠٠٨ لە تەمەنی ٦٧ـساڵیدا و لە ئەمەریکا کۆچی دواییی کرد. دەرویش شاعیر و نووسەری فەلەستینی، زیاتر لە سی دەفتەرەشیعری بڵاو کردەوە. شیعرەکانی پتر پەیوەستن بە فەلەستین (وەک بەرگرییەک) و بابەتی سیاسەت و مەرگ و ئەڤینەوە. ئەو لەناو خوێنەرانی عەرەب و جیهانیشدا، ناوێکی دیارە و تەنانەت لەناو ئیسرائیلیشدا خۆشەویستە، چونکە نووسەر یان کەسایەتییەکی دژەیەهوودی نەبوو، عیبرییشی بە باشی دەزانی. بە شاعیری نەتەوەییی فەلەستین ناسرابوو. ساڵانێکی زۆر لە ژیانی لە قاهیرە، توونس، بەیرووت و پاریسدا بەسەر برد. یەکەمین دەفتەرەشیعری کاتێک بڵاو کردەوە، کە تەنیا ١٩ ساڵی بوو. بە دووەمین دەفتەرەشیعری، بە ناوی گەڵاکانی زەیتوون لە ١٩٦٤ـدا وەک شاعیرێکی پێشڕەوی شیعری بەرگری ناسرا. – باڵندە

خەڵاتەکانی: خەڵاتی ئیبن سینا، خەڵاتی ئاشتیی لینین، خەڵاتی لووتس لە ئەنجوومەنی نووسەرانی ئافریکایی-ئاسیایی، خەڵاتی نازم حیکمەت.

هێدنێک لە کتێبەکانی:
چۆلەکە بێباڵەکان/ ١٩٦٠
گەڵاکانی زەیتوون/ ١٩٦٤
عاشقێک لە فەلەستینەوە/ ١٩٦٦
دواشەو/ ١٩٦٧
دڵدارەکەم لە خەو هەڵدەستێت/ ١٩٧٠
چۆلەکەکان لە جەلیل دەمرن/ ١٩٧٠
خۆشم دەوێیت، یان خۆشم ناوێیت/ ١٩٧٢
ئەوەی دەمەوێت دەیبینم/ ١٩٩٠
یانزە ئەستێرە/ ١٩٩٢
بۆ ئەسپەکانت بە تەنیا بەجێ هێشتن؟/ ١٩٩٦
دیوارنیگار/ ٢٠٠٠
وەک شکۆفەی بادام یان دوور/ ٢٠٠٥

[ssba-buttons]