نازک مەلائیکە

ده‌رباره‌ی نازک مەلائیکە

نازک سادق ملائیکە، لە ٢٣ـی ئۆگەستی ١٩٢٣ لە بەغداد لە دایک بووە، ٢٠ـی جوونی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٨٥ـساڵیدا لە قاهیرە کۆچی دواییی کردووە. ناوی ئەو بە تەنیشت بەدر شاکر سەییاب و عەبدولوەهاب بەیاتیـیەوە وەک یەکێک لە بونیادنەرانی شیعری نوێی عەرەبی دێت. هەندێک کەس شیعرێکی ئەو بە ناوی «کولێرا» بە یەکەمین شیعری ئازادی ئەدەبیاتی عەرەبی دەزانن، هەڵبەت خۆی لە کتێبێکدا ئەم بۆچوونەی ڕەت کردووەتەوە. ملائیکە لە خانەوادەیەکی ئەهلی شیعر و ئەدەب گەورە بوو. دوان لە خاڵەکانی شاعیر بوون. باپیری ناوی ناوە نازک، بە هۆی خۆشەویستییەوە بۆ نازک عەباد کە ژنەشۆڕشگێڕێکی سووری بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٧٠ـدا پاش ئەوەی حزبی بەعس بە دەسەڵات گەیشت عێراقی بەرەو کوەیت بەجێ هێشت و پاشانیش لە ١٩٩٠ـدا بەرەو قاهیرە ڕۆیشت و هەر لەوێش لە گۆڕستانی شەشی تشرین نێژراوە.

[ssba-buttons]