نیما یووشیج

ده‌رباره‌ی نیما یووشیج

نیما نووشیج، شاعیری هاوچەرخی ئێرانی، بنیادنەری شیعری نوێی فارسییە و بە باوکی شیعری نوێی فارسی ناسراوە. نیما ئاگایانە بنیاد و پێکهاتەی شیعری کۆنی فارسیی تێک شکاند و فۆرمێکی تایبەت بە خۆی خوڵقاند، کە دواتر شاعیرانێکی زۆر کەوتنە ژێر کاریگەرییەوە. ئەو ١١ـی نۆڤەمبەری ١٨٩٧ لە دایک بووە و ٣ـی جێنیوەریی ١٩٦٠ لە تەمەنی ٦٢ـساڵیدا کۆچی دواییی کردووە. نیما لە شیعری فارسیدا شۆڕشێکی بەرپا کرد. زۆرێک لە ڕەخنەگران شیعرەکانی دەخەنە خانەی سیمبولیزم و هاوئاستی شاعیرانی سیمبولیستی جیهانەوە.

[ssba-buttons]