ڕیچارد براوتیگان

ده‌رباره‌ی ڕیچارد براوتیگان

ڕیچارد براوتیگان شاعیری ئەمەریکی، ٣٠ـی جێنیوەریی ١٩٣٥ لە ئەمەریکا لە دایک بووە، لە ١٦ـی سێپتەمبەری ١٩٨٤ـدا بە تفەنگی ڕاو خۆی کوشت. ئەو نۆ ڕۆمانی نووسیوە کە “ڕاوی ماسیی سەلەموون لە ئەمەریکا” بەناوبانگترینیانە، هەروەها کۆمەڵەچیرۆکێک و چەندین دەفتەرەشیعریش. براوتیگان سەر بە ڕەوتی بیت بوو. شاعیرانی بیت هەوڵیان دەدا شیعر لە یاسا وشکوبرینگەکانی ئازاد بکەن و بیبەنە ناو خەڵک و شەقامەکانەوە.