سەلاح فایەق

ده‌رباره‌ی سەلاح فایەق

سەلاح فایەق لە گرنگترین شاعیرانی عێراق و جیهانی عەرەبییە. ئەو لە ساڵی ١٩٤٥ـدا لە شاری کەرکوک لە دایک بووە. شارێک کە لە شەستەکاندا یەکێک لە گرنگترین بزاوتەکانی شیعری جیهانی عەرەبی لەوێدا پێک هات؛ «گرووپی شیعری کەرکوک»، کە ئەم شاعیرانەی لە خۆ دەگرت، سەلاح فایەق، سەرگۆن پولس، جان دەمۆ، فازڵ عەززاوی و چەند شاعیرێکی دیکە. ژیان لە شیعری سەلاحدا، وەک شانۆیەکە. ئەو وێنانەی ژیان کە ئەو پێشکەشیان دەکات، هەرکامیان، داڕشتنێکی سادە و هونەرمەندانە بۆ نمایشێکی ورد و قووڵی ژیان دەخەنە ڕوو. سەلاح فایەق شاعیرێکە؛ ڕاستەقینە، دەگمەن، ڕاستگۆ و ئەوەی دەینووسێت ناوێکی بەدەر لە شیعر نییە. ئەو لە شاری مانیلی پایتەختی فیلیپین دەژی.

[ssba-buttons]