سایە فووغان

ده‌رباره‌ی سایە فووغان

سایە فووغان لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا لە برادۆست لە دایک بووە. ئەو تەنیا هەژدە ساڵیەتی و ماوەی چەند ساڵێکیشە دەستی کردووە بە شیعرنووسین. دەخوێنێت و خوێندکاری شەشی ئامادەیییە. زۆرێک لەم شیعرانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا نووسیون، کە ئەوکات منداڵتریش بووە. نیگای پاکژی ئەو بۆ شتەکان و دەوروبەری، لە شیعرەکانیدا بە ڕوونی هەستی پێ دەکرد، تەنانەت نزیکبوونەوەی لە هایکۆی ژاپۆنییش، لەم سۆنگەیەوەیە. باڵندە بە خۆشحاڵییەوە شیعرەکانی ئەو بڵاو دەکاتەوە، کە هەوڵ بدات ئەدەبیاتێکی لەمە باشتر بخولقێنێت؛ بەو هیوایە.

[ssba-buttons]