وه‌دیع سه‌عاده‌

ده‌رباره‌ی وه‌دیع سه‌عاده‌

وەدیع سەعادە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی شەبتین، لە باکووری لوبنان لە دایک بووە. لە بواری ڕۆژنامەگەریی عەرەبیدا لە هەریەک لە بەیرووت و لەندەن و پاریس کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی کردووە بۆ وڵاتی ئوسترالیا و لەو کاتەوە تاکو ئێستا لە ئوسترالیا دەژی و لەوێش هەر بەردەوامە لەسەر کاری ڕۆژنامەگەری. چەندین دیوانی شیعریی هەیە، یەکەم دیوانی  ساڵی ١٩٨١ بڵاو بووه‌تەوە بە ناوی (ئێوارە برای نییە). دواتریش چەندین دیوانی تری بڵاو بووه‌تەوە، لەوانە: (ئاوی ئاو، پیاوێک لە هەوایەکی بەکارهاتوودا دادەنیشێت و بیر لە ئاژەڵان دەکاتەوە، کورسییەکی سەرنشین پاسەکەی جێ هێشت، کێ ئەو نیگایەی برد کە لەبەر دەرگاکەدا جێم هێشت، پێکهاتەیەکی دی بۆ ژیانی وەدیع سەعادە، پەڕێک لە هەوادا… هتد) وەدیع زیاد لە ٤٠ ساڵە بەردەوامە لە شیعرنووسین، ئەزموونێکی ناوازەی هەیە و ئێستا یەکێکە لە شاعیرە نوێگەرە دیارەکانی عەرەب.

[ssba-buttons]