کەژاڵ ئیبراهیم خدر کۆچی دواییی کرد

کەژاڵ ئیبراهیم خدر/شاعیری کورد

April 23, 2018

ئا: باڵندە

کەژاڵ ئیبراهیم خدر، خانمەشاعیری کورد، ٢٣ـی ٤ـی ٢٠١٨، لە تەمەنی ٥٠ـساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

کەژاڵ ئیبراهیم، له ‌ساڵی 1968ـدا له ‌شاری قه‌ڵادزێ له ‌دایك بووە. دانیشتووی شاری سلێمانی بوو. له‌ ساڵی 1987ـەوە‌ دەستی کردبوو بە نووسین، سەرەتا شیعری منداڵانی دەنووسی. زیاتر لە چواردە دەفتەرەشیعری چاپ و بڵاو کردووەتەوە. شیعرەکانی بۆ چەند زمانێک بە تایبەت عەرەبی وەرگێڕدراون و هەندێک نووسەر و ڕەخنەگری عەرەبیش لە بارەی شیعرەکانییەوە نووسیویانە.

تاریکیی شەو و پەنجەرەی عەشق، لە حزووری زیکری ئەمشەو، دوان لە کتێبە شیعرییەکانی ئەون.