لەسەرخۆمردن

مارتا/شاعیری بەڕازیلی

May 31, 2019

مارتا مێدیئیرۆس نووسەر، شاعیر و جۆرنالیستی بەڕازیلی، لە ٢٠ـی ئۆگەستی ١٩٦١ لە دایک بووە. شیعری (لەسەرخۆمردن)ـەکەی ئەو بەناوبانگە، کە زۆر جار بە هەڵە، بە ناوی پابلۆ نێروداوە بڵاو دەبێتەوە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

لەسەرخۆمردن
مارتا مێدیئیرۆس
وەرگێڕانی لە ئیسپانییەوە: ئەحمەدی مەلا

 

 

 

لەسەرخۆ دەمرێ ئەو کەسەی سەفەر ناکا،
ئەوەی ناخوێنێتەوە، ئەوەی گوێ لە مۆسیقا ناگرێ،
ئەو کەسەی خۆی نادۆزێتەوە.

لەسەرخۆ دەمرێ ئەو کەسەی کەرامەتی خۆی دەشکێنێ،
هەموو یارمەتییەک رەت دەکاتەوە.

لەسەرخۆ دەمرێ ئەو کەسەی خۆی دەکا بە کۆیلەی راهاتن، هەموو رۆژێ
هەمان شت دووپات دەکاتەوە.
ئەو کەسەی رۆتینەکان ناگۆڕێ،
ناوێڕی بە چاوێکی دیکەوە سەیری رەنگەکان بکا و
لەگەڵ نەناسیاوێک قسە ناکا.

لەسەرخۆ دەمرێ ئەو کەسەی کە خۆی لە گراو دەدزێتەوە و
خۆی لە وروژان لا دەدا.
ئەوانەی کە رووناکی چاوان ناقۆزنەوە و
دڵە شکاوەکان ناگرنەوە.

لەسەرخۆ دەمرێ ئەو کەسەی ژیانی خۆی دەسکاری ناکا
کاتێک کار هەرەسانی دەکا و عیشق رێگەی ناگرێ.
ئەوەی سەرچڵیی ناکا و لە سەر رێگا چینەی گومان ناکا و
ملی خەونێک ناگرێ.
ئەوەی تەنها جارێکیش لەدەست ئامۆژگاری را ناکا..
ئەمڕۆ بژێ! ئەمڕۆ شتێ بکە! ئەمڕۆ سەرچڵ بە!
مەهێڵە لەسەرخۆ بمری…
مەهێڵە بژاکێی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار