شیعری ژنانی کورد بە زمانی فەڕەنسی

بەرگی کتێبەکە

April 8, 2021

“شیعری ژنانی کورد” بە زمانی فەڕەنسی لە دەزگای ئارمەتان لەژێر Poèmes kurdes au féminin ناونیشانی بڵاو بووەوە.

 

بەرهەمی ناوبراو شیعری ٣٠ ژنە شاعیری کوردستان لە خۆ دەگرێ، کە ئەحمەدی مەلا کۆی کردوونەتەوە و تەرجەمەی سەر زمانی فەڕەنسی کردوون.

 

ئەم هەڵمەتە ئەدەبییە وەکوو هێڵی هاوتەریب هاتووەتە پێشەوە لەپاڵ کچانی ڕۆژئاڤا، کە بە دڵ و گیان بەرگرییان لە خاک و ئاوی خۆیان کرد.

 

نیکۆل بارییەر پێشەکی بۆ نووسیوە و ژێرار شالیان، گەورە نووسەری فەڕەنسی دوالاپەڕەی ڕازاندووەتەوە و هونەرمەند زاری دیزاینی بەرگەکەی کێشاوە.

 

بەرهەمەکە لە زنجیرە کتێبی “میللەتان، کولتوور و ئەدەبی ڕۆژهەڵات” بڵاو بووەتەوە، کە نەزەند بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.