گوڵ

ئەلیکساندەر پوشکین

ئەلیکساندەر پوشکین/ ڕووسیا

January 2, 2021

ئەگەر پوشکین، مەزنترین شاعری مێژووی ئەدەبیاتی ڕووسی نەبێت، ئەوا مەزنترین شاعیری ڕووسیی سەدەی نۆزدەیەمە. پوشکین لە ساڵی ١٧٩٩ لەدایکبووە. بە دامەزرێنەری ئەدەبیاتی مۆدێرنی ڕووسی ناسراوە. لە ڕووی ڕەخنەییەوە شیعرەکانی بە گشتی دەخرێتە ناو قوتابخانەی ڕۆمانسیسزمەوە. چەندین کاری گرنگی هەیە و  کاریگەری لەسەر چەندین نووسەر و میوزککار هەبووە، لە ناو ڕووسیا و لە دەرەوەی ڕووسیاش.
پوشکین تەنیا ٣٨ ساڵ دەژی. کاتێک ئەفسەرێکی فەڕەنسی پەیوەندییەک لەگەڵ ژنەکەیدا درووست دەکات. پوشکین ئەمە وەک شەرمەزارییەک دەبینی، بۆیە داوای ڕووبەڕووبوونەوە/دوێل دەکات لەو ئەفسەرە.
لە دوێلەکەدا دوو فیشەکی بەردەکەوێت و دەمرێت.

 

 

 

گوڵ
ئەلیکساندەر پوشکین
وەرگێڕانی محەمەد بادین

 

 

 

 

هەڵدەدەمەوە لاپەڕەی کتێبێکی کۆن
گوڵێکی تیا دەبینمەوە
ژاکاو و ڕزیو، بێ بۆن؛
ڕۆحم لە ناکاو لە خەو ڕادەبێ
خەیاڵی تەوەش تیا دێن و دەڕۆن.

تۆ بڵێی لە کوێ شین بووبێ
لە کوێ پەرەی گرتبێ
بە بۆنی، کام بەهاری بە بەهەشت کردبێ!

تۆ بڵێی بە دەستی کێ چنرابێ
بە دەستی نەناسێک، یان خود ئاشنا پیاوێ؟
بۆ یادی ژوانێ، یان لێک جیابوونەوە
تۆ بڵێی بۆچی لێرە دانرابێ؟

داخۆ ئەو کەسە هێشتاش هەر ماوە؟
دەستی لە دەستی یارەکەی ناوە؟
یان ئەویش لە گوێن ئەم گوڵە
شوێنی نامۆیە و مەرگی هاوڕێیە و
چیتر نەماوە؟