پێخەفی کوردێک

ڕیچارد مەکین/شاعیری بەریتانی

April 26, 2018

ڕیچارد مەکین، نووسەر، شاعیر و ئارتیستە و لە بەریتانیا دادەنیشێت. باڵندە

 

 

 

پێخەفی کوردێک
ڕیچارد مەکین
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ڕەشید مەحموود

 

 

شەو بە ئەستێرە گەورە هێشوویییەکانیەوە بەستوویەتی،
وەک بۆمبێکی گازی ژەهراوی،
سەرەڕای ئەمەش هێشتان هەناسە دەدەیت.
تۆ خاوەندارێتیی کەلێنێکی کەمی زەویی ژێرپێیەکانت ناکەیت،
نە دراوسێیەکانت و نە خزمەکانیشت
خاوەنی گۆڕێکی ڕێکخراو نیین لەسەر زەوی.
پێویستت بە زیاتر لە پێخەفێکە…
پێخەفێکی گەورەتر لە گومەزی ئەم ئەستێرەیە.
پێویستت بە پارێزراویی لاشە و
وڵات و زمانی تایبەتت هەیە.
من کورد و جەلادەکانی لەناو خۆماندا دەبینم،
پێویستە شتێک بکەین…