سەهۆڵ

ئاوات پوری

ئاوات پوری/ کوردستان

September 14, 2020

ئاوات پوری  ساڵی ١٩٨٩ لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. تاوەکو ئێستا سێ کۆمەڵە چیرۆکی بە فارسی بڵاوکردووەتەوە و بژاردەیەکی دوو کتێبیشی بە کوردی لە گۆڤاری “ئیلیان”دا چاپ کراوە. بە دوو زمانی کوردی و فارسی چیرۆک دەنووسێت و هاوکات بەکاری ڕۆژنامەنووسییەوە سەرقاڵە. لە بواری سینەماشدا ئاوات پووری لە فیلمی “وەک پەڵەیەک” لە دەرهێنانی “حەمە قادر” وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی گێڕاوە-باڵندە

 

 

سەهۆڵ
ئاوات پوری

 

 

بمێنێت ئەو ئاشەوانەی لە زستانی وشکەساڵیدا نان لە ئاردی سەهۆڵ دەگرێت.
سەهۆڵ شکا لە خوێنیدا
وشە هەڵگەڕاوە لە دێڕ
ڕستە وەرسووراوە لە مێشک.
گوارەی دزی
هەڵوەرا گوارە بە دەندوکیدا،
بوو بە سەهۆڵ
سەری بەستی
چاوی شکا،
دۆعای گوارەیە سەهۆڵ.
ئاوی لەپاش تینە ئاواتەکەی
مەرگەخەونە توانەوەی،
گریا بەدەندوکی لەباتی هەورەکان
هەتاو دزی
پەلکی بۆ بەست
ڕەنگی وەرگرت
ئاسمانی شعرە دەندوک