یادی شاعیر و دەرمانساز عەتتار

عەتتار/ شاعیر و دەرماننسازی ئێرانی

April 14, 2018

عەتتار نیشابووری، شاعیر، دەرمانساز و سۆفیی ئێرانی لە ساڵی ١١٤٦ـی زاینی لە نیشابوور لە دایک بووە. لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ ئێران لە ساڵی ١٢٢٠ـدا کوژراوە. زانیارییەکان سەبارەت بە ژیانی زۆر کەمن و بە پێی شیعرەکانی دەردەکەوێت کە ناوی ئەو لە بنەڕەتدا محەمەد بووە. لە منداڵیدا جەنگ و کوشتاری زۆری دیوە و ئەمە کاریگەریی بۆ سەر تێڕوانینی ئەدەبیی ئەو هەبووە. لە باوکییەوە فێری دەرمانسازی و دەرمانناسی بووە. لە عیرفاندا موریدی شێخێک یان سیلسیلەیەکی تایبەت لە شێخانی سۆفییە نەبووە. مەیلی لە مەدرەسە و خانەقا نەبوو. زیاتر سەرقاڵی دەرمانخانەکەی بووە و نەخۆشەکانی بینیون. لە کاتی هێرشی مەغوولەکاندا لە دەرەوەی شار بووە، کە بە دەستی سەربازەکانی مەغۆل دەکوژرێت و پاشان سەرجەم بەرهەمەکانی دەسووتێنرێن، ئەوەی ئەمڕۆ ماوەتەوە، ئەو بەرهەمانەن کە پێش هێرشی مەغۆلەکان دەستاودەست پێ کراون و گەیشتوونەتە شارەکانی تر. – باڵندە

ڕۆژی چواردەی ئەپڕێڵی هەموو ساڵێک، ڕۆژی میللیی عەتتارە. لەم ڕۆژەدا لەسەر ئارامگاکەی لە نیشابوور بەرنامەی تایبەت هەیە؛ پێشانگای کتێب و خۆشنووسی دەکرێتەوە، شەوەشیعر هەیە و هەروەها ئارامگاکەی گوڵباران دەکرێت.

لە بەرهەمەکانی:

ئەسرارنامە
ئیلاهی‌نامە
موختارنامە
بەڵانامە
دیوانی ئەشعار

 

شیعر لە کۆنیاک بەقووەتترە
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: گۆران مەریوانی
بۆ خوێندنەوەی زیاتر دەربارەی عەتار کرتە لێرە بکەن