سەباح ڕەنجدەر، لە دەنگە دیارەکانی شیعری هاوچەرخی کوردییە.لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ـە لە هەولێر. نزیکەی ٤٠ ساڵە دەنووسێت. ئەحمەدی مەلا سەبارەت بە شیعرەکانی نووسیویەتی: “لۆژیكی شیعر، لەسەر نالۆژیك بەندە، جیهانی ئەم شاعیرە وەكو نارنجۆكێك هەپروون بە هەپروون بووە، هیچی بەسەر یەكەوە نەماوە، پارچەكانی جارێكی دی مەحاڵە پێكەوە گرێ بدرێنەوە، بەڵام هەر پارچەیەك خۆی لە خۆیدا پێكهاتەیەكی شیعرییە.” ڕەنجدەر خۆی دەڵێت: “من باوەڕم بە ئازایی و ئازادیی وشە هەیە. ئەمەش هەڵبژاردەی منە بۆ ژیان و ناسینی مرۆڤ و ئەو بوونەوەرانەی لەناو شیعرەکانمدا زیندوون. من زیاتر شاعیری هەست و خەونم، نەک بابەت و ڕووداو”.
هەواڵی دووەم
سەباح ڕەنجدەر
بابه ئاده‌م چ هه‌واڵ و ده‌نگوباسێک هاڵاوی ده‌مه
با ئافره‌تێكی ده‌نگخۆش له ته‌له‌فزیۆنێكی ئاسمانی بیخوێنێته‌وه
هه‌واڵی یه‌كه‌م
زه‌وی ئاشقێكی ده‌مده‌مییه
ناتوانێ له به‌رزایی مه‌حاڵ ڕووخسار و ناوەكانی بیربێتەوە
ده‌مێک ئاشقی زستانه
ده‌مێک به‌هار
ده‌مێک هاوین
ده‌مێک پایيز
وه‌رزه‌كان چوار فیشه‌كی ده‌رنه‌چوون
له تفه‌نگێكی له شان خزيو
هه‌واڵی دووه‌م
خوداوهندخووی له‌ناو ده‌رگای جۆراوجۆر نه‌بینراو
له
ته‌ورات و
ئینجیل و
قورئاندا خوێندوومه‌ته‌وه
له كه‌للـه تهڵخانی قاچ له ملئاڵاو خۆت لاده
سپێده‌ی ڕووخۆش و ئاگری ئومێد و هێشووی پڕ وه‌ک سه‌یوان كرانه‌وه
خه‌ڵكیان بۆ ڕووناكی خۆی و شوێنى نه‌ناسراو بانگهێشت كرد
له ئاوی كانیمی خوارده‌وه و پرسی
چیرۆكی دوو دره‌خت كه مرۆڤ نیشانی یه‌كتر ده‌ده‌ن
بۆ بەختیاران پێناسه ده‌كه‌م و پڕ ده‌بن له هاوڕێ
له هه‌موو په‌نجه‌ره‌یه‌كم تێپه‌ڕاند
له پڕبوونی سیقه‌تۆره‌ی باڵنده دڵنیابووم
لە بۆنكردنی ده‌ستی په‌ڕیوی پێشمه‌رگه‌كانی
لە كتێبی چیادا ناویان
ڕێگا و
ده‌رگا و
په‌یژه و
ماڵه
گه‌ڕامه‌وه
هه‌واڵی دووه‌م بووه سپێده‌ی ڕووخۆش و ئاگری ئومێد و هێشووی پڕ
باده‌ی پاراوم دەنگی دووریی بۆ كردمە بانگ و سێبووری دایک و باوک
به‌رزایی مه‌حاڵ گوڵی سه‌ره‌تاكانی دایه سۆما و سەری
خوداوهندخووی له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی
ته‌ورات و
ئینجیل و
قورئان بینراو
میوانی پێ له‌سه‌ر لۆكه ده‌گا و له گزنگ چرۆ ده‌كا
به ڕه‌نگاوڕه‌نگی ڕوخسار كوێربوویم و باده‌ی پاراو نزیكمه
سێبه‌ری شڵه‌ژاویش درێژه‌ی نابێ