ئۆسا ڤیکستروێم، شاعیری سویدی، له باکووری سوید له دایک بووه. له شاری ئوپسالا زمانی سویدی و ئه‌ڵمانیی خوێندووه. ساڵانێک بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و له‌وێ خوێندوویه‌تی. ئۆسا شاعیره و وه‌ک مامۆستای زمانی ئه‌ڵمانییش ئیش ده‌کات. ئه‌و زۆر حه‌زی له شیعره و ساڵانێکه ده‌نووسێت و له گۆڤاره‌کاندا شیعره‌کانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه. ئێستا خه‌ریکه کتێبێکی شیعریی خۆی بۆ چاپ ئاماده ده‌کات. ئۆسا پێی خۆشه شیعری ده‌کرێته کوردی و له “باڵنده”دا بڵاو ده‌بێته‌وه. ده‌ڵێ: “ئه‌مه شانازییه بۆ من.” ئۆسا شاعیرێکی ڕاستەوخۆ نییە. ئەو خۆی ڕۆمانسی ناکات و وەک پشت-کردوویەک-لە-خوێنەر دەنووسێت. هەوڵی بەدیهێنانی مانا لە ڕێی زمان و دیمەنەوە دەدات، بەڵام نەک بە ئاشکرا. – باڵندە
کاتێک ڕووناکی ماندووت دەکات
ئۆسا ڤیکستروێم
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: کەریم تاقانە
هه‌ڵت ده‌گرم
جه‌سته بێکێش-ـه‌که‌ت
به ڕێگه‌وه بۆ ژووره نه‌ناسراوه‌که
به به‌رده‌م زستانهباخچهدا، به به‌رده‌م به‌نداو و فوارهدا
مه‌یله‌و ده‌ریاچه
هه‌بوون و ژین به‌بێ زه‌مان
ئێمه ته‌نیا هاتووین سه‌رێک بده‌ین
ده‌که‌وینه نێو عه‌رز
بێ لێکخشان
نه دیوارێک نه بێخ و بنێک
ته‌نیا دیارنه‌بوونی ڕووناکی
گشت توخمه‌کانی دنیا
هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
■
له لانکهیهکدا له تووله‌ڕێی لینگۆندا
ئه‌وان شه‌و ده‌گه‌ڕێنن
هه‌تا هه‌وره‌تریشقه قه‌دی داره‌کان ده‌لاوێنێته‌وه و
منداڵه‌که له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ
ئه‌و باڵنده باوکانه‌یه
سڵ ده‌کا، باڵ ده‌شارێته‌وه
فرمێسک به په‌ڕی ته‌نکدا دێته خوارێ
ئێمه به سه‌ره‌ولێژیی مانگادا به‌ره‌و خوار ڕاده‌که‌ین
ڕووباره‌که قه‌دی دارتووسهکان قڵپ ده‌کاته‌وه
سه‌عاتی کڵێسه‌یه که جێی خۆی ده‌کاته‌وه
قه‌شه‌که له باره‌ی چاکه و خراپه‌وه قسه ده‌کا،
که چۆن لێکیان جیا بکه‌یته‌وه
ئێمه لێک ده‌ده‌ینه‌وه
پاڵمان پێوه ده‌نرێ بۆ پێچاوپێچێکی ڕه‌ش
ڕووناکییه قاوهیییهکه
له‌و سه‌ره‌وه
ته‌نیا ماندووت ده‌کا.