ماڵەکەم هەوراوییە لە شیعرە جوان و قسەهەڵگرەکانی نیما یووشیجـە. ئەو لە دڵتەنگی و ڕۆژێکی هەورین دەدوێت، کە لە شوێنێکەوە، کە نازانێت کوێیە، نەیژەنێک نەی دەژەنێت. – ماڵپەڕی باڵندە
ماڵەکەم هەوراوییە
نیما یووشیج
وەرگێڕانی: بەڕۆژ ئاکرەیی
ماڵەکەم هەوراوییە
سەراسەر زه‌وی هەوراوییە له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
له بەرزاییی تیرەگەوە مه‌ست و هاڕاو و خراو
دەخولێتەوە با.
دنیاش سەراسەر خراوی ئەوە و
هەستۆکی من.
هۆ… نه‌یژه‌ن- که نەوای نه‌ی دووری بردووی له ڕێگاکەت- ئەوە له کوێی؟
ماڵەکەم ههوراوییە به‌ڵام
هه‌ور باران گرتوویەتی
له خه‌یاڵی ڕۆژانی ڕووندا که چوون لە دەستم
ڕوو لە هەتاو
ڕادەمێنم له پانتاییی زەریا
دنیاش تێکڕا هاڕاو و خراوی بایە
لە ڕێگەشدا، نه‌یژه‌ن که بەردەوام نه‌ی ده‌ژه‌نێ، له‌م دنیایه ههورگرتووهدا
ملی ڕێی خۆی گرتووەتە بەر.