دەستکاریی تاریکی ناکەم

سامی هادی/شاعیری کورد

January 8, 2020

 

سامی هادی، یەکێکە لە شاعیرانی کورد، ساڵی ١٩٦٢ لە هەولێر لە دایک بووە. “ئایینی گیاکان” و “زەنگێ لە کەناری بێهوودەیییەوە” دوو کتێبی شیعریی ئەون. هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی “لا منزل یشبیة البحر” لە بیرووت چاپ و بڵاو بووەتەوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ـوە سەرپەرشتیاری گشتیی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێرە. لێرەدا دوو شیعری کورتی ئەو، ئاوێتە بە (تاریکیی نێو شەقامەکان)، (کاریگەریی وەرزەکان)، کە بۆ ئەو پاییزە و هەروەها (قورساییی میوزیک) دەخوێننەوە. ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

دەستکاریی تاریکی ناکەم
سامی هادی

 

 

(1)

پێی گوتم

ئیتر ته‌نیایی كۆ مه‌كه‌ره‌وه‌

له‌ تاریكیی شه‌قامه‌كاندا

به‌ هیچ كچێ مه‌ڵی، بۆچی شوو ناكه‌یت؟

ئه‌ى زه‌رده‌په‌ڕی هه‌میشه‌ خه‌واڵوو

ڕه‌نگه‌كان بوون به‌ شه‌پۆل‌ و

ئه‌وانه‌ى نیازم بوو

له‌ ده‌ریا زیاتر خۆشم بوێن

ئێستا

له‌ هیچ وه‌رزێكدا نایاندۆزمه‌وه‌

 

 

 

(2)

كات ٤ و ٥ـی به‌یانییه‌

میوزیك هه‌موو پاییزی خوێنده‌وه‌

په‌نجه‌ره‌كه‌ى خۆیشم

بێ به‌یانی باش، بوو به‌ ته‌متوومان

ئیتر شیعر هێنده‌ سه‌رمابرده‌ڵه‌ بوو

فووى گه‌رمبوونه‌وه‌ى

به‌ په‌نجه‌ى وشه‌كاندا كرد و

ده‌رگاكه‌شی به‌ كراوه‌یی جێ هێڵا.

 

 

 

2019