واسیق غازی، لە شاعیرانی نوێی عێراقە. ساڵى 1970 له به‌سڕه له دایك بووه. شه‌ش كتێبى هه‌یه. سكرتێرى گۆڤارى “تێكست”ـه.
واسیق غازى
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
دوو جه‌سته
جه‌سته ڕۆژههڵاتێكه پڕ له بارى قورس
هێڵێكى ترسا‌و له ڕووبار دایده‌بڕێت
هێڵێك
له نێوان دوو ئازاردا
پێچاوپێچیەتى.
ئاره‌زوویه‌ك
ڕه‌نگه پاش به‌سه‌رچوونى كات
چاوشاركێ له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كاندا بكه‌ین
كاتێك
چهرچهفى شه‌و ده‌خلیسكێت
له نێوان ده‌ستماندا
بهروبوومهكهیشى بێزار ده‌بێت.