ئەوەی دەیخوێننەوە پێشەکیی کتێبی ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستانە لە نووسینی شاعیری فرانسی نیكۆل باریێر. ئەنتۆلۆژیاکە لە هەڵبژاردن و وەرگێڕانی ئەحمەدی مەلایە و دەزگەی فرانسیی ئارماتان و بەشی نەتەوە و کو‌لتوور و ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاویان کردووەتەوە. کتێبەکە هەڵبژاردەیەکە لە شیعری سی ژنەشاعیر لە پارچە جیاوازەکانی کوردستانەوە.– ماڵپەڕی باڵندە
پەنجەرەکانی شیعری ژنانی کورد
نیكۆل باریێر
وەرگێڕانی: د. موحسین ئەحمەد عومەر
جیهان هێشتا شیعرى ژنانى كورد ناناسێ. ئه‌مه ڕوانینى شاعیر نه‌زه‌ند بهگیخانییه، ئه‌م ڕوانینه بۆ خۆى به ته‌نیا كێشه‌ى داهێنانى نوێ ده‌خاته ڕوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌نیا هانده‌رى پشت ئه‌م پڕۆژه‌یه بوو كه شاعیر ئه‌حمه‌دى مه‌لا له ئه‌ستۆى گرت و به ئه‌نجامى گه‌یاند.
نه‌وه‌ى نوێى شاعیرانى ژنانى كوردى هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان شایه‌نى ئه‌م هه‌ڵبژارده شیعرییه یان ئه‌م چهپكهگوڵهن… (چهپكەگوڵێکی شیعر)ـى پڕ له ئه‌زموون، پڕ له ئازادیی بیركردنه‌وه، پڕ له داهێنانى نوێ.
زۆربه‌ى ئه‌م شاعیرانه‌ى له‌م هه‌ڵبژارده‌یه به‌شدارن پێشتر و ده‌مێكه له وڵاتى خۆیان ناسراون و به‌شدارییان له گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه‌ى شیعرى كوردیدا كردووه، كه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌بن ده‌سته‌ڵاتى نووسەرانی پیاودا بووه.
ئه‌و شاعیرانه‌ى لێره له‌م هه‌ڵبژارده شیعرییه به‌شدارن زۆربه‌ى دەقەکانیان له كوردى و هه‌ندێكیشى له عه‌ره‌بییەوە وه‌رگێڕدراون، هه‌موویان له نێوان ساڵانى 1959 بۆ 1995 له دایك بوونه، له كوردستان داده‌نیشن یان له تاراوگه‌ن (به‌ریتانیا، هۆلاندا، ئه‌لمانیا، فرانسا یان كه‌نه‌دا) ئه‌م هه‌ڵبژارده شیعرییه‌ش به‌و مێژووه ده‌چێ كه شاعیره‌كانى په‌رته‌وازه كردووه.
ئه‌م شاعیره ژنانه له ڕابردوویەكهوه دێن پڕه له جه‌نگ و توندوتیژى، له‌و وڵاتانه‌وه دێن كه كوردستانیان دابه‌ش كردووه و پڕه له توندوتیژیی کۆمەڵگەیی و ئێتنیكى. سه‌ره‌ڕاى هه‌لومه‌رجی سه‌خت، هه‌موویان خوێندنیان ته‌واو كردووه و چالاكییه‌كى پیشه‌یییان هه‌یه، كارى وه‌رگێڕان بۆ هه‌ندێكیان، هەروەها سەرەڕای خەباتیان بۆ نیشتیمان کە لەسەر نەخشەی جیهان سڕاوەتەوە، هه‌ندێكیشیان چالاکوانن و داکۆکی لە مافەکانی ژنانیش دەکەن.
زۆربه‌یان له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌ستیان به نووسین كردووه و خاوه‌ن دینامیزمێكن كه هێشتا له درووستبووندایه. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ى شیعرى ژنانى كورد نیشانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنێكى ئه‌قڵییه، پایه‌ى ژنى كورد له‌ناو دیمه‌نى گشتیى شیعرى كوردى نیشان ده‌دا، له هه‌مان كات ته‌وژمى خوێنێكى نوێ له‌ناو ڕەوتە شیعرییه‌كانى كوردستانیش نیشان ده‌دا.
ئه‌و ژنه شاعیرانه‌ى سەر بەم شەپۆڵە سه‌ر به ڕوانینى نوێن، ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر دژ به ڕێسا جوانیناسییهكانى كۆنن به‌ڵكوو دژ به شیعرى نهریتیشن كه خاوه‌ن لیریكایهكى نه‌ریتى یان ئهكادیمییانەن. به تایبه‌تى، ده‌بینین ئه‌م شاعیرانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زمانێك بنووسن كه ته‌واو تازه‌یه
ئه‌م شیعرانه‌ى ژنان وه‌ك گوڵن له‌ناو شاخه سه‌خته‌كانى كوردستان شین بووبن، یان له تاراوگه له دایك بووبن، وێناى جۆربهجۆرى و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كى مه‌زن نیشان ده‌ده‌ن و وه‌ك مۆركێكن بۆ ناسنامه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ژنانى كورد كه به‌شێكن له گه‌لێكى شاخاوى، كه هێرشه‌كانى مێژوو نه‌یانتوانیوه ده‌نگه‌كانیان بكوژێننه‌وه. به‌رگریكردن و به‌رهه‌ڵستى به‌شێكى سه‌ره‌كییه له مێژووى هاوبه‌شیان.
ده‌نگى ئه‌م ژنانه‌ى لێره له دووتوێى ئه‌م پەڕتووکەن، نیشانه‌ن بۆ داهێنانێكى بێوێنه، دۆگم و تارمایییهكانى ڕابردوو تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڵگه‌ن بۆ بوێریی داهێنان و گیانێكى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى بێهاوتا لەم وڵاتەدا.
ئه‌و ژنه شاعیرانه‌ى سەر بەم شەپۆڵە سه‌ر به ڕوانینى نوێن، ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر دژ به ڕێسا جوانیناسییهكانى كۆنن به‌ڵكوو دژ به شیعرى نهریتیشن كه خاوه‌ن لیریكایهكى نه‌ریتى یان ئهكادیمییانەن. به تایبه‌تى، ده‌بینین ئه‌م شاعیرانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زمانێك بنووسن كه ته‌واو تازه‌یه، هەندێک جار لەژێر كاریگه‌ریى ئه‌ده‌بى ڕۆژئاوایى سه‌ده‌ى بیسته‌من و ده‌یانه‌وێ واقیعى نوێى ژیانى ژنان له‌و وڵاتانه‌ى له گه‌شه‌سه‌ندندان به ده‌ست بهێننه‌وه.
خراپیی هه‌ڵكه‌وتى سیاسیى نوێ به قووڵى ئه‌قڵییه‌ت و مۆدى ژیان و ده‌روونى تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى تا ئاستى شێوازى ده‌ربڕین و بیركردنهوهشى گۆڕیوه.
به‌م جۆره، له نیگه‌رانیی خۆیان بۆ گۆڕینى ئه‌زموونیان بۆ شیعر و گوزارش لە سه‌رده‌مه‌كه‌یان، شاعیرانى ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه، زمانێكى بێڕازاندنهوه و بێ‌ترس له ناشایستهگى ڕه‌پێش ده‌خه‌ن كه سه‌داى ساردى ده‌نگدانه‌وه‌ى جیهان ده‌رده‌بڕن بێ ئه‌وه‌ى ده‌نگ و سیماى شیعر و عه‌شق له یاد بكه‌ن.
هه‌ندێک جار له لاى هه‌ندێ له شاعیران به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ سیماى شیعرى لیریكى نه‌ریتى ده‌دۆزینه‌وه، به‌ڵام ده‌نگى ئه‌م نه‌وه نوێیه شتێكى دیكه‌مان پێ ده‌ڵێ، پڕن له ئه‌زموون، پڕن له گومان له وڵاتێك كه له قۆناغی گواستنهوهدایە، پڕن له ته‌وس و پلارى خنكاو به‌رانبه‌ر به كۆمهڵگەیەک كه له قه‌یراندایه، پڕن له ڕاپه‌ڕینى ژنانە به‌رانبه‌ر به به‌رده‌وامیى جۆرێك له سیسته‌مى باوكسالاری.
ماوه‌یه‌كى زۆر بوو ژنى كورد له‌ناو ڕۆڵى هاوسه‌ر و دایك مابووه‌وه، ئه‌مه‌ش له شیعره‌كانى ته‌رزه فایق ئه‌حمه‌د هه‌ستى پێده‌كرێ، كه وێنایه‌كى زۆر شاراوه‌ى چاره‌نووسى ئه‌وان پیشان ده‌دا. یا لە شیعری ئاوێزان نووری هەستی پێدەکرێ.
به‌ڵام ورده‌ورده ئه‌م شیعره ده‌یه‌وێ پێش بكه‌وێ و له‌ناو سیسته‌مى باوکسالاری ده‌ربێ و بەرجەستەی یاخیبوون بکات و به هێزه‌وه شووناسێكى ژنانەی “ناڕازى” بخاته ڕوو، وه‌ك له لاى كه‌ژال نوورى هه‌ستى پێده‌كرێ.
ئه‌م شیعرانه شووناسێكن بۆ واقیعى ژنانى كورد، هه‌ڵبه‌ت به هۆى ئه‌و تێمایانهى ده‌یانخه‌نه ڕوو و گه‌شه‌ى پێده‌ده‌ن، وێڕاى ئه‌و پایه به‌رده‌وامه‌ى پیاوان هه‌یانه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش عه‌شق بزر نییه، له‌یلا سۆفى بانگى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌كا و دەڵێ ترس لە پشت پەردەی چێژ بەجێ بهێڵە و دەنگت ئازاد بکە، کە لە لای ڕووناک شوانی وەک نۆستالژیا بەرجەستەیە.
ئەم داهێنانە شیعرییە لە لای کەژاڵ ئەحمەد دەگاتە ئاستێکی بەرز و سیمایەکی جیهانی وەردەگرێ.
یان ئه‌وه‌ى نه‌زه‌ند به‌گیخانى كه ناڕه‌زایى و نۆستالژیای ڕابردوو تێده‌په‌رێنێ و داهێنان لای ئەو دەبێتە تێاڕمانێکی ئهبستراكتى شیعرى، بەڵام تێڕامانێکی ڕژد و شێلگیرانە. ئەو تێڕامانە شیعرییە لای ئەو دەبێتە گه‌شت به‌ناو ڕووبهڕێكى سپی‌دا، وه‌ك نووسین “له پانتایییەکی نه‌ناسراو” و لێیەوە “كۆمه‌ڵێك ڕێگە ده‌بنه‌وه” و ده‌یانهێننه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى گەڕان”. به‌ڵام نەزەند بەگیخانی له‌وێ ناوەستێ، به دڵنیایى و بەبێ ترس به‌ره‌و گه‌ڕانێكى تر هەنگاو دەنێ. لێرەوە په‌نجه‌ره‌كان نیگاكانیان به‌رینتر ده‌كه‌نه‌وه و “جۆگهلهیەك له نیشانه و هێما ده‌بینێ”. کە به‌ره‌و پرسیارکردنمان دەبات: ئه‌م جۆگهلە هێمایە چییە؟ ”كه ده‌ڕژێ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ده‌چێ. ئەمانە جۆگەلەی پیت و وشەن کە مانا و ڕۆشنایی دەبەخشن، له‌وێ وه‌ك كه‌سێكى ڕاستگۆ و خه‌سڵه‌ت-نه‌رم، بەگیخانی باخى خۆى ده‌دۆزێته‌وه و تێكه‌ڵ به ئه‌وی تر ده‌بێ كه ڕۆحە، وەک گیانێكى ڕوحانی، ڕێ دەکات و گرێی دەداتەوە به ئازادی.
كه شیعرى ئه‌م شاعیره كوردانه ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست بە جیهانبینیی ئەو ژنانە دەکەین، کە نیگه‌رانیی ژیانى ڕۆژانه، هه‌ستوسۆزى قووڵ، جوانبینین، ئیلهام و بیركردنه‌وه‌ى گەردوونی ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌زموونی ئەم شاعیرانە باس له گه‌ڕانێك ده‌كات، باس له شووناسێكى تاكه‌كه‌سى دەکات به‌رانبه‌ر به ههستوسۆزێكى جیهانى سه‌ر به نامۆبوون و مەنفیبوونی ئه‌و مرۆڤانە له‌ناو فه‌رهه‌نگى خۆیان، ئه‌مه‌ش له‌ناو جیهانێكی تژی لە لێكترازان.
له‌م شیعرانەدا هه‌ست به میهرەبانیی ڕاسته‌قینه و فەزیلەت و جوانیی ژنانە ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدا وه‌ك پێویستییه‌كى به‌ڵگه‌نه‌ویسته و وه‌ك كرده‌یه‌كى خه‌باتگێڕانه‌یه.
ئه‌م شیعرانه زۆر زاتییانهن، داوامان لێ ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌نگه بێهاوتایانه بناسین، ناسینى ده‌نگى شیعریی ژنانى ئه‌مڕۆى كورد، لە ڕێی وشەوە داهێنانى فەزایەکی هاوبه‌ش بەرەو ژیانى سەمیمی و بۆ پێکەوه‌یی و تەبایی.
سان ئێتیه‌ن، ڕه‌زبه‌رى 2020