یاسای سرووشت

ژیار ئەسوەد

ژیار ئەسوەد/ شاعیری کورد

February 13, 2022

ژیار ئەسوەد، لە دەنگە نوێیەکانی شیعری کوردییە. تەمەنی بیست ساڵە. لەدایکبووی کەرکووکە و لە ھەولێر نیشتەجێیە. خوێندکاری کۆلێجی ھونەر- بەشی سینەمای زانکۆی سەڵاحەدینە.ماڵپەڕی باڵندە

 

 

یاسای سرووشت
بۆ دانەر نەبەز، منداڵە خنکاوەکەی لافاوی (١٦/١٢/٢٠٢١)ی ھەولێر

 

 

 

ئەم وشەیە: برسێتی
گردێک لە بوونەوەر بەسەر یەکدا دەدا.

 

کۆمەڵێ، ئێسقانی ناو زبڵدان دەکرتێنن
ھەندێ، مێشی وڕکەوتەی توالێت دەجوون
یان قەپ لە دیوار دەدەن.

 

بۆشاییی ھەرە نووتەکی ژێرمان
نیشتنگەی جرجانە- ددانی ھاریان
بۆ کوتێ گۆشتی خاو دەگەڕێ. چاوەڕوانی
مژدەیەک لە لایەن زێرابەکانەوە و

 

ئا لەو دەمەدا
لەو دەمە منداڵێک لەھی دەکاتە خلیسکانە.

 

ئەمەیە یاسای سرووشت.

 

 

 

کۆتاییی دیسێمبەری ٢٠٢١

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار