گابریێل گارسیا مارکیز دەڵێت: “پابلۆ نێروودا باشترین شاعیری سەدەی بیستەمە لە ناو هەموو زمانەکاندا”. نێروودا لە چیلی لە دایک بووە لە ساڵی ١٩٠٤ و لە ساڵی ١٩٧٣ش هەر لە چیلی دەمرێت. دوو ساڵ پێش مردنی خەڵاتی ئەدەبیی نوبێل وەردەگرێت. یەکێک لە کارە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی سۆنێت/سۆناتا عاشقانەکانێتی، کە زۆرینەیانی بۆ ماتیڵدای هاوژینی نووسیوە. -ماڵپەڕی باڵندە
پێم بڵێ، ئەو گوڵە ڕووتە؟
پابلۆ نێروودا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق
پێم بڵێ ئەو گوڵە ڕووتە،
یاخود تەنیا ئەو عەزییە شک دەبات؟
پێم بڵێ بۆچی درەختەکان
جوانیی ڕەگەکانیان حەشار دەدەن؟
کێ گوێی لە پەشیمانیی
ئوتومبیلێکی دزە؟
پێم بڵێ چ شتێک هەیە لە دنیادا
لە شەمەندەفەرێکی وەستاوی ژێر باران
خەمبارتر؟