نیلس هاو شاعیر و چیرۆکنووسێکی دانیمارکییە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٩یە. زیاتر وەک موسافیرێک دەژی و چەندان گەشتی ئەدەبیی کردووە کە دیارترینیان گەشتەکانی ئەورووپا، ئاسیا، باکوور و باشووری ئەمەریکا و ئهفریقا بوون. لە شیعرەکانیدا دیدێکی تەنزئامێزانە بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرەکەی دەبینین. کارەکانی بۆ چەندان زمانی جیهانی وەرگێڕراون. تا ئێستا شهش کۆمەڵە شیعر و سێ کۆمەڵە چیرۆکی چاپ کردووە. خاوەنی چەندان خەڵاتی وێژەیییە. ئەم ساڵ (٢٠٢٤) خەڵاتی ئەدەبیی لە دانیمارک بردەوە و وەک باڵوێزی ئەدەبیاتی دانیمارکی ناودێر کرا.
ڕیزبەستن لە دەروازەی بەهەشتدا
نیلس هاو
کوردییەکەی: ئالان پەری
ئەگەر مژدەی هەواڵێکی خۆشت پێیە، بۆمان بنێرە
هەموو مردووان دەبێت لە دەرگایەکەوە بچنە ژوورەوە.
خودا ڕەگەزپەرست نییە.
مردن هیچ جیاوازییەک لە نێوان مرۆڤەکاندا ناکات
یەکسانیی لەبەردەم یاسادا، بنەمایەکی
بنەڕەتییە.
شتێک بە ناوی “کێشە” لەبیر دەکرێت
تەنانەت باشترین مرۆڤەکانیش سەرکەوتوون
لە درۆکردن لەگەڵ خۆیان.
بێ دادپەروەری ئاشتی نییە
ئەوەی توندوتیژی بڕوێنێت، توندوتیژی دەچنێتەوە
ڕق مردن دەچنێتەوە.
ئومێد بۆ ئازادی لەسەر بنەمای یاسایە
مافی مرۆڤ و ئاکار
لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆی بۆ کراوە.
ئێستا چاومان دادەخەین و
گوێی کەڕمان دەگەڕێتەوە بۆ
ڕیزبەستن لە دەروازەی بەهەشتدا.