ئەدۆنیس شاعیری سووری کە ١ـی جێنیوەریی ١٩٣٠ لە دایک بووە، یەکێکە لە شاعیرە داهێنەرەکانی شیعری عەرەبی و ساڵانەش وەک ئەگەرێکی بەهێز بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات ناوی دەهێنرێت. لە کۆتاییی ئەم مانگەدا و لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا، تەمەنی ئەویش دەبێتە ٩٠ ساڵ. بڵاوکردنەوەی شیعری ئیسماعیل کە دەقێکی داهێنەرانەیە و سیوشەش ساڵ لەمەوبەر نووسراوە، بە بۆنەی تەمەنێک کۆشش و هەوڵە ئەدەبییەکانی ئەدۆنیسـی شاعیر و ڕەخنەگرەوەیە. – ماڵپەڕی باڵندە
ئیسماعیل
ئەدۆنیس
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: تەڵعەت تاهیر
خوێنى خۆم، به خۆم داداوه… ده‌ڕۆم/ گڕكان دهمئاژوێ و
خۆڵه‌مێش ڕێنوێنیم ده‌كا،-
خه‌ڵكانێك، ئاپۆره‌یان لافاوى زمانه شه‌پۆل ده‌دا:
هه‌موو ده‌سته‌واژه‌یه‌ك شایه‌كى هه‌یه و هه‌موو زارێكیش هۆزێكه.
… منیش ئه‌وه‌م، كه لاى هه‌موو هۆزه‌كان ڕسوایه. (1)
خۆم بینییه‌وه، برین له ئامێزى گرتووم و
زه‌مینى كوژراوم له ئامێز گرتووه،
ڕه‌شماڵم له خوێنمدا هه‌ڵده‌ده‌م،
به ناوم ده‌ڵێم له ماڵه‌كه‌ى ئیسماعیلدا
ده‌فته‌ره‌كانم كۆ بكاته‌وه. (2)
– ئیسماعیل،
له بیابانى(3) ئه‌و كتێبانه‌ى ده‌مرن، سه‌رئاو ده‌كه‌وێ،
به سه‌ریه‌وه:
مانگێك شمشێره‌كه‌ى له كهمهردایه و
ڕێ ده‌كا و ماوشترهكانى ڕاده‌كێشێ…
/… منیش ئه‌وه‌م، كه لاى هه‌موو هۆزه‌كان ڕسوایه. (4)
(1) به ته‌نیا ده‌ڕوا، به پێش سه‌رده‌مى خۆى كه‌وتووه.
(2) گه‌ر ئیسماعیل كێڵگه بوایه، هه‌ورى خۆم به سه‌ریدا ده‌باراند.
گه‌ر زریان بوایه بۆ ڕه‌شه‌باى ده‌بوومه ئاسۆ، ده‌بوومه دۆستى.
(3) بیابان: ملوانكهیهكه له لم، كاروانهكانیش دهزوویهتى.
(4) بێهووده له هاوڕێكه‌ت ده‌پرسى/ مرد،
ئه‌و ماڵه‌ى له خۆیشى گرتبوو مرد/ له‌و دڵه‌ى ماوته ڕێگه‌یه‌ك
ههڵكۆڵه بۆ بینینى/ به‌ڵام،
پێت وایه دڵ ده‌مێنێ؟
پڕیشكه ڕێنوێنهكان ده‌پژێنم، دارهمهیتهكان
له گهندهمووى تاریكی‌دا ڕاكشاون/ له ڕووناكیاندا
ڕووخسارى خۆم وه‌ك خاڵێك بینى،
مه‌رگى خۆم بینى:
له باڵنده‌یه‌ك ده‌چوو له‌سه‌ر شانى تاریكی‌دا.
لمیش له خۆیه‌وه قسه‌ى ده‌كرد.
لاى خۆرهه‌ڵاتى ڕووبارى فوراته‌وه، له‌قله‌قه‌كان
كلیله‌كانى ڕۆیشتنیان برد و
هێلانه‌كانیان خاپوور كرد.
لاى خۆرئاواشه‌وه، په‌یكه‌رێك به‌رز ده‌بێته‌وه:
دوو مه‌مكه و به (كا) ئاوساوه.
/… منیش ئه‌وه‌م، كه لاى هه‌موو هۆزه‌كان ڕسوایه.
ئه‌وه‌تا ده‌سته‌كانم دابه‌شم ده‌كه‌ن/ خوێنم: دژایه‌تیى خوێنم ده‌كا،
جه‌سته‌یه‌كه: له جه‌سته‌دا پارچه‌پارچه ده‌كرێ
ئه‌وینیش كه‌سى نییه و مردنیشم كه‌س نییه (5)
تۆ كێیت؟ (6) تێكشكانم هاوارم لێ ده‌كا و
خه‌ریكه قسه‌م نكۆڵیم لێ ده‌كا
ئاگرێك بۆى دێت له زه‌مینێكه‌وه مه‌له ده‌كا و
ده‌خه‌وێ.
له‌ژێر سهرینیدا،
ئاگرێك بۆى دێت له زه‌مینێكه‌وه مه‌له ده‌كا له‌و سه‌رانه‌ى زمانیان تێ ئاخنراوه – خه‌ڵكى خوایهكن كتێبه‌كان به خوێن پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى بیه‌وێ ده‌یسه‌لمێنێ و ئه‌وه‌ى بشیه‌وێ ده‌یسڕێته‌وه، ئاگرێك بۆى دێت له زه‌مینێكه‌وه مه‌له ده‌كا- خه‌ریكه پریشكهكان ده‌یبه‌ن، له كوێوه ده‌رچێ، چۆن ئابڵووقه بشكێنێ؟ (7)
(5) ئاویش نازانێ بیابانم له كوێیه، یان چۆن تامى بكه‌م؟
(6) پرسیاره‌كانم ده‌كه‌م و وه‌ڵامم ده‌ست ناكه‌وێ.
(7) دره‌ختى به‌خشنده، به‌رگى خۆیم ده‌داتێ و
ئه‌ستێره‌ش ده‌ستم بۆ درێژ ده‌كا…
ماڵئاواییم كرد/ دانیشتوویەَكم له یاده
له ماڵى ئیسماعیلدا(8)، – تاشهبهردێكى
به هه‌وره‌وه ده‌به‌سته‌وه.
دڵى ئه‌ستێره‌كانى به به‌رد ده‌دایه‌وه – له‌ناو ئه‌و كیسهڵانهدا ده‌ژیا
له‌ر ِێ لایان دا و نووستن.
ماڵئاواییم كرد/ كهژاوهیهكم له یاده
به خاتوونهكهمهوه وڕێنه‌ى ده‌كرد(9)، نه‌ته‌وه‌یه‌كم له یاده
به دوایین ئه‌و شتانه‌ى ماویه‌تى وڕێنه ده‌كا:
دڕنده‌یه‌ك به‌بێ سه‌ر، خۆى ده‌كاته خوا و
وه‌ك نیشتیمانێك سێبه‌رى ڕادهكشێنێ
كه له كڵاوى لێبوك ده‌چێ…/ سێبه‌رى (10)
زهمینێكه كێڵگه‌كانى وه‌ك ناوك درێژ بوونەته‌وه و ده‌به‌خشرێ…
ماڵئاواییم كرد، ئاوابوون له نێوچه‌وانمدا خۆى نواند
ده‌نگى خۆم به‌خشییه زه‌مه‌نى په‌رتبوو
یه‌قینى خۆیشم به‌خشییه ده‌نگى.
(8) خه‌ونه‌كانى ئیسماعیل له‌سه‌ر ئه‌ژنۆن و نێوچه‌وانى خۆڵه/
ئیسماعیل شتێك نییه بێجگه له ده‌نگێك له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕ ده‌كا و
فهزاشى نییه.
(9) تیهمازباى – هێشتا وڕێنه‌ى سه‌ربڕینى براكه‌ى ده‌كا و
هه‌موو سه‌رپێچیكارێك ده‌كوژێ.
(10) … له سێبهرهكهشیدا
حه‌سحه‌س و یەنیكجهرییهكان هه‌ن
/… زه‌مین (11) تووشى كۆكه‌یه‌كى كانزایى ده‌بێ/
شه‌قامه‌كان به منداڵ شۆسته كراون – كوشتارهكان (12)/
نه‌ته‌وه‌یه‌ك: خۆى به عه‌رشێك له ئێسقان هه‌ڵده‌كێشێ (13).
بڕۆ و ته‌ى بكه / هزرێك ده‌ڵێى ماسى بۆگه‌نه، شارى ئه‌و زمانانه‌یه بڕان و له‌ژێر پێ نران. بڕۆ و ته‌ى بكه و له ڕه‌گه‌كان بپرسه چۆن جه‌سته‌ى شوێن دڕنده‌ى پۆشى، یان له قهلهڕهشى ئه‌بجه‌دییه‌ت بپرسه – كه له‌شى ئیسماعیله، ئیسماعیل نه‌خشه‌ى سه‌رده‌مه‌كانه. بڕۆ و ته‌ى بكه/ لێره سه‌رێك بكه‌ره‌وه، تێیدا بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه
(11) زه‌مینێك له داروپه‌ردوو/ دارستانى هۆزه‌كان و كوشتارهكانه
زه‌مینێك تاج ده‌خاته سه‌رى سهردهمهكهمان و
له‌سه‌ر ته‌ختى خورافات ده‌یكاته پاشا.
زه‌مینێك له فراوانكردنى نێوان هه‌نگاوه‌كانمان و مه‌زنیى دۆزهخماندا، مه‌زنیى بۆشایى فراوانتر ده‌كا.
(12) سه‌ربڕینه، جهلادهكانیش له نێوان خۆیاندا پێستى قوربانییه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
(13) قهرقهماس، بازنێكى له ئێسقانى مناڵ به دیارى به‌خشییه ژنه‌كه‌ى.
وێنه‌یه‌كى نه‌ناسراو بۆ ڕووخسارت ده‌بینى و جله‌كانت به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌كدا ده‌بینى، جه‌سته‌ى تۆ نییه، له‌وانه‌یه ئه‌و كهڵبانه ڕاویان كردبیت كه زمانى فریشته‌كانیان هه‌یه، یان شێوه‌ى ئاسمانیان هه‌یه.
بڕۆ و ته‌ى بكه/ ئه‌و به‌رازانه ده‌بینى كتێبه‌كان ده‌یانكه‌نه ئاسك.
…/ له گرتنى نانیش ده‌ترسین،
چ بڵێینه ئه‌و بكوژه‌ى له خوێن سه‌رینى دروست كردووه؟ (14)
تۆ كێیت ئیسماعیل؟ (15) هه‌نگاوه‌كانت ئه‌و كتێبانه‌ى لێ ده‌چۆڕێ،
كه كتێبدۆستهكان كۆى ده‌كه‌نه‌وه.
له هه‌موو پیتێكدا چاڵێك هه‌یه
له هه‌موو ناوبڕهیهكدا سه‌رابێك هه‌یه
تێئاخنین و ڕهجمكردنى خورافه هه‌یه،-
لاى تۆ شوێنێك بۆ من نه‌ماوه، مه‌ره‌كه‌بم به‌رگى بۆ بدروێ
با گڕى ئازاد ببێته هاوده‌مى ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ ده‌كه‌م و
ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم/ كهرتت كردم و
له نێوان خۆم و خوێنمدا جیات كردمه‌وه،-
تۆ كێیت ئیسماعیل، چۆن بتبینم له‌و ساته‌ى ناتبینم؟
به‌ڵام ئیسماعیل برینێكه و منیش یاوه‌رى عه‌زابى ئه‌وم،
بینینم به‌سه‌ریدا نوشتاوه‌ته‌وه،
من نامه‌ی لایهنگیرێكم – بێ لایه‌نێكم، بۆ ئه‌و نووسراوه.
(14) كارى سوڵتان چییه/ تۆ گه‌مژه‌یت یان نه‌زان، تا بڵێیت: نا؟
(15) ئه‌رێ ئیسماعیل كاروان بوو،
دژهجوانهكهى ده‌بینى و ده‌یكرده براى كاروانه‌كه‌ى؟
ئایا سه‌رى له شێوه‌ى كه‌وانه‌یه‌ك به‌رز ده‌كرده‌وه
بۆ مه‌وكیبى دڵى و
ئاسمانى وه‌ك نێچیرێك بۆ خه‌یاڵ ده‌بینى؟
ئایا به‌ڕاست غه‌یب به‌ره‌و نهێنییه‌كانى، بردى
به ناوى ئه‌وه‌وه ئه‌وینى له پێناو ئه‌ویندا ته‌ى كرد –
له سرووتهكاندا خه‌ونى ئه‌وى ده‌خوێنده‌وه؟
ئه‌رێ ئیسماعیل گومان بوو، یان گوناه؟
/… زه‌مین تووشى كۆكه‌یه‌كى كانزایى ده‌بێ/
په‌یامبه‌ره‌كه‌ى ( هیوبهنوبهیه )یه (16)
نه‌ته‌وه‌ش له جۆگهلهیهكى قوڕاوییه‌وه پووكایه‌وه و توایه‌وه،
جۆگه‌له‌یه‌ك له هیوبهنوبهیه ده‌ڕژێ ده‌توێته‌وه.
ئه‌ى خۆر، ئه‌ى پێى ڕۆژ، شه‌وت لاى ئێمه جێ هێشتووه و
بیرت چووه.
– تۆ كێیت؟
– سه‌ر به تهمیمم.
(ئه‌گه‌ر كێچێك له‌سه‌ر پشتى ئه‌سپێیه‌ك
هێرش بباته سه‌ر بهنوتهمیم، ڕاده‌كه‌ن) (17)
– نا، سه‌ر به ته‌میم نیم
– تۆ كێیت؟ سه‌ر به تهغلهبیت؟
– نا، تهغلهبى نیم (18)
/… زه‌مین تووشى كۆكه‌یه‌كى كانزایى ده‌بێ/
په‌یامبه‌ره‌كه‌ى هیوبهنوبهیهیه (19)
تۆ كێیت ئیسماعیل؟ شانۆكه‌مان (20) نمایشهكهى به‌رده‌وامه
– (له پێناو شكۆت له ئاسماندا)
(16) هیوبهنوبهیه، ئامێرێكه
هیچ شتێك ناتوانێ سیحرى ئه‌و وه‌ربگێڕێ.
(17) كجك – كێردهكانى تیژ ده‌كاته‌وه
خانووه‌كانى ڕووخاند تاكوو قه‌ڵاكانى دروست بكا.
(18) كزلارئاغا – گوتى: پاره‌ى سهنجقهكان بۆ شازاده‌یه
دیله‌كانى برد و دامه‌زراندنى به پاره كڕى/
فه‌رهاد جێگره‌وه بچووكهكهیهتى.
(19) هه‌رچییه‌ك له‌وێ مابوو، هێنایان:
– به پێ هێنایان
به لووت هێنایان: به فه‌توایه‌ك كه تهومان بڕیارى دابوو.
(20) ئاهه‌نگه/ هه‌موو كه‌لله‌سه‌رێك شه‌رابى ئه‌وینى، له لاشه‌ى بۆشى مردوودا ده‌خواته‌وه
گه‌ردنى گولـله‌تۆپ بووەته قه‌شه
زه‌مان به دهزووهكهى ده‌گه‌یه‌نێ
پانتۆڵێك بۆ هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌دروێ
– (له پێناو شكۆت له ئاسماندا)
تۆ كێیت ئیسماعیل؟ ده‌ڵێن هه‌تاو له لات كووپهڵهیه و
زه‌مینیش ده‌فره…
ئه‌رێ تۆ قه‌ڵاى سیحربازیت، یان سه‌رى دێ‌و؟
– (له پێناو شكۆت له ئاسماندا) (21)
سیی سه‌رده‌مه‌كان له‌ت-له‌ت بوو
زه‌مینیش په‌ڕۆى تهونكهره
خوێنى خۆم، به خۆم داداوه… ده‌ڕۆم/ گڕكان دهمئاژوێ و
خۆڵه‌مێش ڕێنوێنیم ده‌كا-
ئاههنگێكه، كۆمه‌ڵكوژى: به وهچهكهى تایبه‌تى كردووه
ئاههنگێكه بۆ ئیسماعیل، زه‌مان به كۆتا دێنێ
ئه‌رێ ده‌توانێ زه‌مان بكاته‌وه؟
ئاههنگێكه شوێن ته‌نگ ده‌كاته‌وه
– گوتیان ئیسماعیل هات و گوتیان نه‌هات –
میوانه‌كانى شوێنیان پڕ كرد
ڕه‌وه‌نده‌كان و خواكه‌یان یه‌كتر ده‌رخواردى یه‌ك ده‌ده‌ن –
پەیڤیش تێكه‌ڵاو بووه.
(21) كهفچڕینه و…/ ئیسماعیلیش سه‌رئاو ده‌كه‌وێ
ژنهپهنیرفرۆشێك ته‌رمى مردووه‌كانى ڕاده‌كێشێ و
وه‌ك لاواندنه‌وه‌ش لیك ده‌ڕێژێ.
زه‌مین تووشى كۆكه‌یه‌كى كانزایى ده‌بێ/
په‌یامبه‌ره‌كه‌ى هیوبهنوبهیهیه.
– ئاپۆره‌یه‌ك گوڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن،
دڵخۆشن به‌و قهنارهیهى داده‌مه‌زرێ.
– ئه‌تڵه‌سى عه‌ره‌بى پێستى نهعامهیهكه نه‌زانینى به‌زاند
– بێجگه له‌و ، كه‌س براوه نییه/
زینى ئه‌سپه‌كه‌ى زێڕه و تهوێڵیشى گهواڵهههورێكه.
– تۆ كێیت؟ له ئومهیییهیت؟ (22)
– نا، له ئومه‌یییه نیم.
– تۆ كێیت؟ له هاشمییت؟ (23)
– نا، هاشمیى نیم.
ئاههنگێكه بۆ ئیسماعیل،
ئیسماعیل هات و گوترا و نه‌هات،
میوانه‌كانى،
ڕه‌وه‌نده‌كان و خوایه‌كه یه‌كتر ده‌رخواردى یه‌ك ده‌ده‌ن و
یه‌كتر ده‌خۆن، خوایهتییش ئاوێته‌ى بارووت بووه،
ئه‌مه‌یه ده‌رباز بوون؟ (24)
(22) (ئه‌و ژنه كوڕه‌كانى له به‌نى ئومه‌یییه بوو
له‌ده‌ستدانیان له لاى خودا ئاسان بوو)
(23) (ئه‌ى به‌نى هاشمییه‌كان، بگه‌ڕێنه‌وه لاى دارخورماكانتان
ئه‌و خورمایه هۆقهى بووەته دهرههمێك
ئه‌گه‌ر گوتتان: خزموخوێشى پێغه‌مبه‌رین
ئه‌وا نه‌سرانییه‌كان خزموخوێشى عیساى مریه‌من)
(24) ئه‌رێ تۆ له ئه‌ستێره‌ى هۆزهكهمت پرسى؟
ئاوا بوو/ ئاوابووهكانم خۆش ده‌وێ –
ڕاستت كرد: باڵى مریشك فریشته‌یه و
هه‌تاو توێكڵى پرته‌قاڵه
ڕاستت كرد: نه‌ژادم قه‌وزه‌یه و
خودا‌ش ئامێره.
بانگهێشتت ده‌كه‌م ئیسماعیل، باده‌ى په‌یمانمان
ڕژا و خوانى زه‌رده‌په‌ڕیش
له‌وپه‌ڕى شكۆدایه-
من و تۆ مهیگێڕین و له ده‌ورماندا
مێشومهگهزى چه‌كه‌كان ئابڵووقه‌ى داوین و هێلكه‌كانى هه‌ڵدێنێ…
بانگهێشتت ده‌كه‌م ئیسماعیل، له كۆتایییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م:
من وه‌چه‌ى تۆ نیم. (25)
به‌ر له تۆ حۆرییهكانم به‌خشییه به‌هه‌شتم
به‌ر له تۆ ڕووخسارى خوام بینى.
بانگهێشتت ده‌كه‌م ئیسماعیل، كۆتایى به ده‌ستپێكردنم دێنم-
له هۆڵى سه‌رده‌مه‌كاندا خوانم ساز كردووه.
–
خۆم له تۆدا هه‌ڵده‌كه‌نم/ دوایین نه‌وره‌س
كه‌ناره‌كانى خوێندبێته‌وه، له نزیكم دانیشتووه.
یه‌كه‌م نه‌وره‌سیش كه‌ناره‌كانى نووسیبێته‌وه،
له ته‌نیشتم دانیشتووه، به سه‌ره‌تا ده‌ست پی َدهكهم،
یارى له شێوه‌ى ڕووخسارى خوا دروست ده‌كه‌م
كه له ئاوى ئهبجهدییهتدا مه‌له بكا:
له هه‌موو شتێك‌دا نهێنییه‌كه‌ى ده‌ڕوا
له‌و كه‌سانه‌ش نییه به ڕه‌چه‌ڵه‌كى دڵخۆش بێت،
یان ناسنامه‌یه‌ك له خۆى بگرێ (26)
(25) خۆم له‌ودا هه‌ڵده‌كه‌نم،- كه‌سوكاره‌كه‌م:
شه‌ڕه له‌گه‌ڵ خواوه‌ند و
خه‌ڵقكردنى خۆشییه و
ئازادكردنه.
(26) چى؟ وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاو یاده‌وه‌ریم بێ/
ئه‌رێ له دڵى كانییهكدا نیشته‌جێم؟
له سه‌ره‌تاوه، وشه‌كان فێر ده‌بم، نهێنییه‌كانى ده‌زانم و
ده‌ڵێم: ڕه‌گم،
یارییه و ونبوونه و خۆشییه-
دۆزینه‌وه‌یه‌كه هه‌موو تیشكێك به‌ره‌و شه‌یدایى واڵا ده‌كا و
چه‌شنى كانى: خۆڵ ڕاده‌خا (27).
ده‌شڵێم: باپیرانم شه‌یدا بوون
عه‌شقى ئاسمان بوون، له جه‌سته‌ى هه‌وا چارۆگه‌یان داڕشت
سپێده‌ش جله شڕهكهى خۆییم له به‌ر ده‌كا و
هه‌موو هه‌ورێكیش بۆ خۆشه‌ویستیم نیشتیمانه (28).
ده‌شڵێم: خۆشه‌ویستیم
له سه‌ره‌تاوه، وشه‌كان ده‌زانێت، سیحرهكهى ده‌ناسێت و
له نازونووزى ترێى به‌خشنده‌دا، به‌شداره (29).
ڕۆژگارى، دره‌ختێكه به وه‌رزه‌كانه‌وه موتوربه كراوه-
ده‌سته‌كانى سپێدهن،
سپێده‌ى ئیسماعیل نا، به‌ڵكوو ئه‌و خوێنه‌ى ڕژاوه‌ته ناو جامى قسه‌وه
دوێنێ نا، به‌ڵكوو ئه‌م داروپه‌ردووه:
ته‌رمه‌كان- برا و برا، باخچه‌ى عاشقه‌كان و هاوڕێكانه
ته‌رمه‌كان- ژوانن، په‌رۆشى نادیار و
سۆزى چاوهڕوانكهره و لاوێتیى خاوه‌ن-خه‌ونه
ته‌رمه‌كان- خوانن، خشپهكانى كتێبن و ئاسمانیش ههڵیترشاند.
(27) گه‌نجێتیم به‌خشییه خۆم، خۆم له بیر كرد.
(28) خه‌ونه‌كانم له دیواردا شارده‌وه/ له ماڵه ڕووخێنراوهكهمان/
ئه‌ستێره‌یه‌كى شه‌ونخوون دڵنه‌وایى ده‌كا،-
بێهوودهییم ماسكێكه
تووڕه‌ییم ئاسكێكى لاساره و مناڵێك به خێوى ده‌كا.
(29) ده‌ستبه‌ستراو بڵێ چى،
په‌یامبه‌ر كتێبه‌كه‌ى ده‌سڕێته‌وه،
كتێبهكهیشى زمانى ده‌سڕێته‌وه.
ته‌رمه‌كان- ناشتوانى جیاى بكه‌یته‌وه: كامه‌یان
شمشێره و ده‌بڕێته‌وه، كامه‌یان
گه‌ردنه؟ ده‌بڕێته‌وه و كامه‌یان…
ته‌رمه‌كان – له هه‌ڵمى خۆڵبارینیاندا
سووره‌ته‌كان ده‌رده‌چن و ده‌ڵێن: كوشتن ده‌ستپێكردنه،
بكوژ به كوژراوه‌كه‌ى تێكه‌ڵ ده‌بێ و
ماڵێك بانگ ده‌كا: من گۆڕم و شاعیریش هاوار ده‌كا:
گه‌له‌كه‌م فه‌زاى خوێنه و فه‌زاش فه‌زا ناناسێته‌وه.
خوێنى خۆم، به خۆى داداوه.. ده‌ڕوا/ گڕكان ده‌یئاژوێ و
خۆڵه‌مێش ڕێنوێنیی ده‌كا،
وشه‌كان به پێش خۆم ده‌ده‌م به‌ره‌و چرپاكانیان
تاوه‌كوو ده‌ریاچه‌ى مردنیان ببینم،-
زردهپهڕ گوتى
گه‌ردنى خۆڵه‌مێشم درێژ كرده‌وه (30)
وه‌ك پردێك بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌ك،-
زه‌رده‌په‌ڕ گوتى
جه‌سته‌ى شار وشكهه‌ڵاتووه
موتوربهم كرد، شكۆمه‌ندیم به‌خشییه‌وه
به نه‌ژادى سهوزبوونهوهیهكى ئازاد،-
زه‌رده‌په‌ڕ گوتى
ئه‌گه‌ر ماڵێكم ده‌بوو، بانگهێشتم ده‌كردن و
ده‌مگوت: تێیدا باوه‌ڕ بهێنن و باوه‌ڕ مه‌هێنن
ده‌بوومه فراوانترین گۆڕه‌پان بۆ شێتیتان
(30) خۆڵه‌مێش،
پۆشاكى تێكه‌ڵاو به (با) كرد/ خه‌وت:
سه‌رینى ئاسۆ و هه‌تاوه.
ده‌بوومه ڕاستگۆترین هاوده‌م، –
زه‌رده‌په‌ڕ گوتى.
…/ منیش ئه‌وه‌م، كه لاى هه‌موو هۆزه‌كان ڕسوایه (31)
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌و ده‌نگه ببیستم
كه گه‌رووى زردهپهڕ چرپاندى:
گوڵاڵهسوورهكانى خۆم، به‌خشییه كێڵگه هاوڕێكه‌م
مهرهكهبهكانى خۆم، به‌خشییه گه‌ڵاى وه‌رزه‌كان
یاده‌وه‌ریم به‌خشییه هه‌موو پێچێكى ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى
ناوم نا نیشتیمان و
به‌بێ نیشتیمان ژیا،
وه‌كوو كفن شیعرى خۆم پۆشى (32)
قه‌سیده‌كانى خۆم، به‌خشییه خشته‌كانى به‌فر،
تا گه‌رم بێته‌وه.
گۆچانێكم به‌خشییه پیرهبا باوكم له باپیریه‌وه بۆى مابووه‌وە
په‌نجه‌ره‌كانى خۆم، به‌خشییه پێڵووهكانى ئاسمان
سۆز و ئاگرى خۆم، به‌خشییه هه‌موو شه‌یدایه‌ك
هه‌موو ئه‌وانه‌ى كوڕ ده‌یبه‌خشێ، به‌خشیمه هاجه‌ر
جوانترین ئه‌و شتانه‌ى مناڵیم دیویه‌تى، به‌خشییه ئیسماعیل،
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌و ده‌نگه ببیستم
كه گه‌رووى زه‌رده‌په‌ڕ چرپاندى:
زه‌رده‌په‌ڕه و ئیسماعیل ده‌چێته زه‌رده‌په‌ڕه‌وه
نووسینه‌وه‌ى بیابانه و سه‌رت – ڕه‌زمى ده‌شێوێنێ (33)
(31) به‌رگریت كرد،- ته‌نانه‌ت تیشكیش مرد/ تۆ خورپه نیت؟
له هه‌موو شتێك‌دا خورپه‌یه‌ك مردووه/ هه‌ڵده‌ستێته‌وه؟
چۆن ڕێت بده‌مه هه‌نگاوه‌كانم؟ چۆن ده‌ست پێ بكه‌م؟ بۆ كوێ بڕۆم؟
(32) ڕۆژ به شه‌كه‌تى له‌سه‌ر خوانم دانیشت و گریا/
دڵشاد بووم،- بینیم له ته‌نیشتمدا ده‌گرى.
(33) هێشتا مه‌ره‌كه‌بى ئه‌شكه‌وت له دڵى سهردهممدا
وێنه‌ى ته‌ور ده‌نه‌خشێنێ: من له‌و نیم، من پێچه‌وانه‌م:
ههڵكۆڵهرى خه‌ونم – هه‌ورم و
به برووسكه‌وه هاتمه‌وه.
زه‌رده‌په‌ڕه و سرووشتیش به زه‌رده‌په‌ڕ ده‌گه‌شێته‌وه
خوێنیشم سرووده بۆ زه‌رده‌په‌ڕ
لاولاوێكه بۆ له‌ئامێزگرتنى زه‌رده‌په‌ڕ
كهزییهكانى ڕاخستووه
ئاوێكه له سه‌رچاوه‌ى داده‌بڕێ
بۆ بینینى زه‌رده‌په‌ڕ
له هه‌موو شتێك‌دا گوڵێك هه‌یه و
له‌سه‌ر شانى زه‌رده‌په‌ڕدا سۆز ده‌به‌خشێ(34)
زه‌رده‌په‌ڕه و ئاسمانیش به‌ر هه‌نگاوه‌كانمان ده‌كه‌وێ،-
ئه‌مه‌تا ته‌وقه له‌گه‌ڵ خالقێك ده‌كه‌م
په‌نجه‌كانى سڕ بوونه و زمانم ده‌به‌خشمه مه‌ره‌كه‌بى مردن-
شوێن ئه‌م تۆپه سووكهى داوه‌كانى جاڵجاڵۆكه ده‌كه‌وم و
ده‌ڵێم: زه‌مینم كوڕهعاشقێكى مردووه و كچهعاشقێكه ده‌مرێ.
ئه‌مه‌تا، له‌سه‌ر ده‌ستم، وێنه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌رده‌په‌ڕى ڕووناك ده‌كێشم
تاكوو سڵاو له گوڵێك بكه‌م، ژاكا
ئه‌و گوڵه‌م له بالهكۆنى زه‌مه‌نێك چنى، هاوده‌مم بوو.
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستم به‌ر قوڕێكى پاك بكه‌وێ،
سیحر بۆ توخمه‌كان بگێڕێته‌وه و
به زمان بڵێت دوام كه‌وه
ئه‌مه‌تا زه‌رده‌په‌ڕى جوان، كوژراوه‌كه‌ى:
كوژراویى به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌تا زه‌رده‌په‌ڕى ڕێنوێن (35).
(34)بۆ هه‌ر لایه‌ك بڕۆم، دڵ ده‌بینم
كون بووه – سه‌رێك ده‌بینم لار بووەته‌وه…
(35) شانى ڕۆژ برینداره و شه‌ویش ده‌شه‌لێ/ زیندوومان
گۆڕه،- گوڵێك ده‌چنم و ده‌یخه‌مه ناو نامه‌كانم:
به‌یرووت ماوشتری ڕاكردوویەَكه و مردن كه‌ژاوه‌ى كۆپارهیهتى/
تاوانه‌كانم بینى به خێو ده‌كرێن، بهرخهكانیم بینى
سه‌ماى كانزام بینى…
لێم دیاره: ده‌وار، هه‌ر ده‌واره و لێم دیاره: ده‌ركه‌وتن هه‌ر ده‌ركه‌وتنه و
ڕێگەكان پشتێنیان له ڕه‌شه‌باى خۆڵبارین به‌ستووه و
ئاگریش ده‌زانێ ده‌ڵێم چى…
خوێنى خۆم، به خۆم داداوه.. دێم/ خه‌ون دهمئاژوێ و
دره‌وشانه‌وه ڕێنوێنیم ده‌كا،-
ماڵه‌كه‌م ئاماده كردووه بۆ ئیبن ڕوشد و
ئه‌بى نه‌واس و خۆشنوودهكان
بۆ تائیم نووسى كه بێت، به زى القروحم گوتووه:
ئه‌بوو عه‌لاى مهعهڕى به ڕێوه‌یه،
ئه‌حمه‌دیش، ئیبن خه‌لدوونیش،-
ئایه‌تى ناخ ڕاده‌گه‌یه‌نین، خاتیرهى یه‌كه‌مین خۆڵبارین
له دارستانى شته‌كاندا
زمانى شاراوه هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه،-
تاشهبهردێك ده‌خوێنینه‌وه چاوى نوقاندووه،
گوێمان له چرپه و ورته‌ى یاسه‌مین ده‌بێ
له زه‌ینى كێڵگه‌دا دێت و ده‌چێ كه:
خۆشه‌ویستى گوڵى حه‌زه و
شیعریش ده‌ستپێكى عه‌قڵه‌كانه (36)
(36) مه‌یموونێك له‌سه‌ر به‌ردى پێشبینى دانیشتووه
لێم ورد بووەته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى خواناسى بم:
ئه‌رێ بڵێم ئیسماعیل ئاگرمه؟ هاجه‌ر ماڵمه و
ئیبراهیمیش سه‌رمایه؟
چى پێ بڵێم؟ وا بنوێنم
كه من خواوه‌ندم؟ به‌هه‌شتم ڕاگه‌یه‌نم:
حه‌وا سێوه و ئاده‌میش خولیایه و
مردنیش كلیلى ئاسمانه؟
ئه‌رێ بڵێم: لێره پێیه‌كم هه‌یه و له‌وێ ده‌ستێك شك ده‌به‌م و
له هه‌وادا ئه‌سپم هه‌نه؟
/… منیش ئه‌وه‌م، كه لاى هه‌موو هۆزه‌كان ڕسوایه
بانگهێشتت ده‌كه‌م ئیسماعیل، ئه‌وه‌ى ده‌ستت داوه‌تێ، ته‌واوى بكه/
له هۆڵى سه‌رده‌مه‌كاندا خوانم ساز كردووه
له جه‌سته‌ى شوێندا بێجگه له خۆڵ، هیچ نه‌ما/
به قوڕیى له ئامێزم گرت و به كارامه‌یى خاڵقێك:
یارین و تریاقیان له خوێنمدا ده‌توێته‌وه،-
به به‌رائه‌تى یارییه‌وه لێم شێوا،- باڵم له به‌رددا بینى،
جه‌سته‌ى خۆم وه‌ك گوڵێك هاته به‌رچاو :
شیله‌ى خۆى ده‌دایه كتێب و گه‌ردوونیش مه‌ره‌كه‌ب بوو
به بێگه‌ردیى یارییه‌وه یه‌كانگیر بووم، وێنه‌كانى
سرووشت گۆڕان – به یاریم گوت جه‌سته‌م هیى تۆیه و بمبه
ئه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وینم، ئه‌ى ده‌ریاى دره‌وشاوه
بمده‌یه، ئامێزێك: كه‌وا له یاخیبوونم به‌شدار بێ
وێنه‌یه‌كت هه‌یه – په‌لوپۆم له‌سه‌ر په‌لوپۆى نه‌خشێنراوه
من و تۆ خه‌ڵتانى چاخمان بووین (37).
من حه‌زێكى له‌خۆبایى ده‌مپارێزێ و بووەته شوورام –
خه‌ونى منه، نادیاره‌كانى بدروومه‌وه.
وێنه‌كان ئاشكرام ده‌كه‌ن
من جه‌سته‌ى خۆمم، بۆ جهستهیشه نزاكانم
خه‌ونیش گوڵى خوانهكانمه
خه‌ونیش نان و ئاههنگمه،
ده‌شبینم وه‌ك ئه‌وه‌ى قوڕێك بم، دوور له غوبارى خۆى بووەته چیا
جه‌سته‌م، جه‌سته‌م له باوه‌ش ده‌گرێ و
پرسیارم، پرسیارم لێ ده‌كا.
ده‌بینم وه‌ك ئه‌وه‌ى براى به‌هلوول بم و
مێگه‌لى دارخورمام به‌ره‌و ئاو لێخوڕیبێت (38)
(ئاى ئه‌گه‌ر ئیسماعیل به خۆى، خۆى ڕه‌ها ده‌كرد)
ده‌بوومه براى به‌هلوول و ده‌گه‌ڕام،
ده‌بوومه هاوڕێى مه‌ستیى كهرهوزه كێویله
لاولاوم ده‌پۆشى، ده‌مگوت گوڵ ڕه‌شماڵى عاشقانه
(ئاى ئه‌گه‌ر ئیسماعیل به خۆى، خۆى ڕه‌ها ده‌كرد)
ده‌بوومه براى به‌هلوول و ده‌بوومه پردى نێوان فریو و فریودانێك
(ئاى ئه‌گه‌ر ئیسماعیل به خۆى، خۆى ڕه‌ها ده‌كرد)
ده‌بوومه براى به‌هلوول و هه‌موو گیاندارانم له پۆشاكم نیشته‌جێ ده‌كرد
بانگه‌وازم ده‌دا: باشتره هه‌ق په‌یژه‌یه‌ك بێت له دوامه‌وه
ده‌بوومه براى به‌هلوول تاكوو بڕۆمه ناو ئاوابوونه‌وه
دوایین گوڵ له باوه‌ش بگرم، تاكو ببێته سه‌ره‌تاى گوتنم (39)
(37) چاخێكه، وێنه‌ى زه‌مه‌نى نوێ ڕۆشن ده‌كاته‌وه،-
زه‌مه‌نێك – شهیدایىی خالقه و قهشهنگیى جه‌ژنه.
(38) دارخورما كه‌وانى هه‌یه و تیرى نییه.
(39) ده‌ڵێم ئیسماعیل دوڵێكه له به‌رد
ده‌ڵێم ئیسماعیل گڵێنهیهكه، شه‌ق-شه‌ق بوو و شكا
ده‌ڵێم ئیسماعیل دروستكراوى دروستكه‌رێكه
ده‌شڵێم هاجه‌ر هیجره‌تى نه‌كردووه؟
ئه‌وه‌ى بوو، بوو
شارنشین و ده‌وارنشین، موعجهمێك بۆ خورافات
(قه‌له‌ڕه‌ش به‌ره‌و سپێتیى باڵه‌كانى لێك دا/
ژنهمهردومێك مناڵیى خۆى وه‌ك په‌یامی ئه‌وین نووسییه‌وه
مهردومێكی تر درێژه‌ى دایه و
كردییه ماڵێك بۆ ئیسماعیل – كێڵگه‌یه‌ك له خوێن) ده‌ڵێم
سه‌رده‌مى خۆم به‌خشییه غوبار، چوومه ناو مناڵدانى ئاوابوونه‌وه
وه‌ك تارمایییه‌ك بۆ مێژوویەَك به ڕێوه‌یه،- خه‌ریكه گوێم له ههنگاویهتى:
ئه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه دێیت، ئه‌ى زمانم، ئه‌ى خۆشه‌ویستم
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت، به ناوى تۆوه – به ناوى ڕازونیازى زۆرته‌وه،
من من،- منیش به‌س خۆم نیم
(وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیسماعیل به خۆى، خۆى داكه‌نێ)
زه‌رده‌په‌ڕه و سرووشتیش به زه‌رده‌په‌ڕ دڵشاد ده‌بێ و
خوێنم سرووده بۆ زه‌رده‌په‌ڕ،-
ده‌ریایه‌كه به داگیرساوى شه‌پۆلم بۆ ده‌دا و
شه‌پۆلى دووباره ده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌تا زه‌رده‌په‌ڕى جوان، كوژراوه‌كه‌ى:
كوژراویی به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌تا زه‌رده‌په‌ڕى ڕێنوێن.
پهراوێزهكانى وه‌رگێڕى كوردى:
• قهرقهماس: 1511 تا 1548 ز، له شام جێگرى سوڵتانى مه‌مالیكه‌كان بووه، سه‌ركرده‌ى سوپاى هه‌زار ڕۆژه‌ى پێده‌ڵێن.
• كجك: عه‌لائه‌دین كجك (وشه‌ى كجك له زمانى توركیدا واتا بچووك) له ساڵانى ( 1334 تا 1345 ز ) له قاهیره ژیاوه، له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا له‌لایه‌ن سوپاوه كرایه سوڵتان و له شوێنى ئه‌بوبه‌كرى براى دانرا، به‌و ته‌مه‌نه بڕیاریدا دایكى جه‌لده بكرێت و حه‌وت براكه‌ى دیكه‌یشى زیندانى بكرێن، دواى پێنج مانگ له‌سه‌ر ته‌خت لابرا و دواتر كوژرا.
• ماوشتر: حوشترى مێ.
• یەنیكجیرى: له زه‌مه‌نى عوسمانیه‌كاندا (ئینكشارى) یشى پێ ده‌گوترا، ئه‌م وشه‌یه له زمانى توركیدا دوو بڕگه‌یه (یەنى، واتا نوێ) (كیرى یان جیرى، واتا سه‌رباز) یەنیكجیرى واتا (سه‌ربازى نوێ).
• سهنجق: له فه‌رهه‌نگى ئیداره‌ى عوسمانییدا به قه‌زا ده‌گوترا سهنجق.
• تهومان باى: دوایین سوڵتانه‌كانى مهمالیكى شهركهسییه له میسر، تاكه سوڵتان بوو كه له ده‌روازه‌ى شارى زوهیلهدا له سێداره درا.
• (ئه‌گه‌ر كێچێك له‌سه‌ر پشتى ئه‌سپێیه‌ك
هێرش بباته سه‌ر بهنوتهمیم، ڕاده‌كه‌ن): ئه‌م دوو به‌یته به‌شێكن له قه‌سیده‌یه‌كى درێژ، وه‌ك لۆمه‌كردن باس له ترسنۆكى هۆزى ته‌میم ده‌كا، (له مروج الژهب ومعادن الجوهر)ى مهسعودیدا هاتووه، كچێك له هۆزى (ته‌نوخ) له وه‌ڵامى پیاوێكى هۆزى تهمیمدا ئه‌م بهیتانهى گوتووه.
• كزلارئاغا: وشه‌ى كزلار له زمانى توركیدا (كۆى كچه) واتا (كچه‌كان، ژنه‌كان)، كزلار نازناوێكه عوسمانیه‌كان وه‌ك سوكایه‌تى بۆ شازاده و سوڵتانه عه‌ره‌به‌كان به‌كاریان ده‌هێنا كه ده‌كاته (ژنه ئاغا‌كان).
• هیوبهنوبهییه: ده‌سته‌واژه‌یه‌كى عه‌ره‌بیى كۆنه، له (لسان العرب)دا هاتووه بۆ كه‌سانى ناچیزه و هیچ له‌بارنه‌بوو گوتراوه.
• تیهمازباى: سه‌ركرده‌یه‌كى تیره‌ى تیهماز بووه، تیهماز بنهماڵهیكى گه‌وره‌ن، له ناوچه‌ى جده و ڕیازى سعودیه ژیاون، هه‌روه‌ها ڕه‌وه‌ندیان گه‌یشتۆته شام و لوبنانیش، ئێستاش له ناوچه‌كانى قورا نعمان و ئهدلبدا هه‌ن، له مێژوودا به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه دژایه‌تى عوسمانیه‌كانیان كردووه، تیهمازباى ئه‌ماره‌تى له باشورى سوریاى ئێستا و موسڵدا داناوه، قه‌ڵه‌مڕه‌وى گه‌یشتۆته كه‌نداوى عه‌ره‌بیش.
• زوهیله: ناوى شارێكه له بیابانى لیبیا، نزیك شارى سهبهایه، مێژوونوسان هه‌ندێكیان پێان وایه ناوى شاره‌كه له وشه‌ى (زله) هاتووه، كه له عه‌ره‌بیدا ده‌كاته (كه‌وتنه‌خوار). كه‌چى مێژوونووسانی تر (ئهلبهكرى، له كتێبى نزهه المشتاق فی اختراق الافاق، یاقوت ئهلحهمهوى له كتێبى معجم البلدان) دا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ناوى شاره‌كه له ناوى زوهیلهى كچى خه‌تاب هاتووه، كه ژنێك بووه له‌سه‌رده‌مى سه‌ركرده‌ى ده‌وڵه‌تى فاتیمى (جه‌وهه‌ر سه‌قڵی)دا به‌ره‌و میسر ڕایكردووه، كه حه‌وت پشتیان حوكمڕانیى شاره‌كه‌یان كردووه و تا ئێستاش گۆڕه‌كانیان وه‌ك شوێنێكى پیرۆز لاى خه‌ڵكه‌كه پارێزراوه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ته‌مه‌نى ئه‌و شاره بۆ 3500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌رده‌مى ڕۆمانییهكانادا بنیاد نراوه. لێره‌دا مه‌به‌ست له ده‌روازه‌ى زوهیلهیه له شارى قاهیره كه دواى مردنى به ئاواره‌یى، ده‌روازه‌یه‌كى گه‌وره‌یان بۆ دروست كردووه و پێى ده‌گوترێت ده‌روازه‌ى زوهیله، به ته‌نیشتییه‌وه دوو مناره‌ى مه‌زن دروست كراون.
• ته‌میم: هۆزێكى عه‌ره‌بیى كۆن و ڕه‌سه‌نن، ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عهدنانیهكان له نه‌جد و یه‌مامه‌ى وڵاتى سعودیه، بهشێكیى زۆریان ئێستا په‌رتبوونه به‌سه‌ر كوێت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و عێراق. ئێستاش به هه‌مان ناو له كه‌نداوى عه‌ره‌بیدا نیشته‌جێن.
• تهغلهبى: هۆزێكى ناودارى عه‌ره‌بن، له شام و نیمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا ژیاون و ده‌ژین، بنه‌چه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر كه‌سێك به‌ناوى ته‌غله‌ب بن وائیل، ئه‌و هۆزه به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه به‌رده‌وام هاوپه‌یمانێتى ده‌گۆڕن و تا سه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌س نین، چه‌ندین شه‌ڕیان له مێژوودا قه‌وماندووه، چه‌ندین شاعیرى ناوداریشیان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه، له‌وانه موهه‌لهه‌ل و عه‌مرو بن كه‌لسوم و هیتر.
• هاشمیى: هۆزێكه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر مالیك كوڕى قوڕیش كوڕى كه‌نانه، هۆزێكى ناودارى عه‌ره‌بن و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، به درێژایى مێژوو شا و شانشینیان تیا هه‌ڵكه‌وتووه، خه‌لیفه‌كانى سه‌رده‌مى عه‌باسى سه‌ر به‌و هۆزه بوون، وه‌چه‌كانیان حوكمى عێراقیان كردووه و ئێستاش حوكمڕانێتى وڵاتى ئه‌رده‌ن ده‌كه‌ن.
• به‌هلوول: ئه‌بو وه‌هیب بن عه‌مرو سهیرهفى: له كوفه له‌دایك بووه، له سه‌رده‌مى هارون ڕه‌شید دا ژیاوه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن هاوڕێى ئیمام كازم سادق بووه و كه هارون ویستویه‌تى بیانكوژێ، به ڕاوێژى ئیمام كازم: خۆى شێت كردووه تاكو سه‌لامه‌ت بێ، مرۆڤێكى سه‌ر ڕاست و حه‌كیم بووه، له ڕێى شیعر و قسه‌ى خۆشه‌وه، نه‌هامه‌تى و گریانى خه‌ڵكى گێڕاوه‌ته‌وه‌و دانایى خۆى سه‌لماندووه، وه‌ك سۆمبۆلێكى خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بوێریى له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه له ساڵى 809 ى زاینی‌دا مردووه، گۆڕه‌كه‌ى له به‌غداده.
سەرچاوەی تێکستی ئیسماعیل: عەتری ئەو عاشقانەی مردن، ئەدۆنیس، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە تەڵعەت تاهیر، چاپکراوی ناوەندی غەزەلنووس/٢٠١٥.