ئه‌حمه‌د دمناتی شاعیر و ڕه‌خنه‌گر ی مەغریبی، له‌دایكبووى 1966ـە لە ته‌نجه، له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانه‌وه له گۆڤار و ڕۆژنامه مه‌غریبییه‌كاندا به‌رهه‌مه‌كانى بڵاو كردووەته‌وه و هه‌تا ئێستایش به‌رده‌وامه. خه‌ڵاتى ناجى نوعمانى ئه‌ده‌بى له بوارى شیعر له لوبنان به ده‌ست هێناوه. له شارى ته‌نجه خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندیى ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ى له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى ساڵى 1992 له كۆلیژى ئه‌ده‌ب و زانسته مرۆیییه‌كانى زانكۆى عه‌بدولمه‌لیك سه‌عدى له ته‌توان به ده‌ست هێناوه، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌شیعرى به‌ناونیشانى به شه‌یداییى ده‌ریا، خۆشم ده‌وێیت/ قاهیره، 1996، به چاپ گه‌یاندووه. – ماڵپەڕی باڵندە
بە شەیداییی دەریا خۆشم دەوێیت
ئه‌حمه‌د دمناتی
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كان
١
گوڵێک هه‌گبه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه و
له‌ناویدا منداڵێك دێته ده‌ره‌وه
منداڵێكى قژزه‌رد
له چاوى مانگ دانیشتووه
2
چۆله‌كه‌یه‌كى قه‌ره‌جى
یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانى
به شینیى ده‌ریا ده‌فرۆشى
3
ئه‌ستێره‌یه‌ك له دوورگه‌ى ته‌مه‌ن ده‌وه‌ستێت
له په‌رستگه‌یه‌كى چۆڵدا
له‌گه‌ڵ سپێده ده‌رده‌دڵ ده‌كات
4
نه‌وره‌سێكى برسى
له به‌نده‌ره ماندووه‌كه‌ى خۆى
ده‌ریاى بڕى
5
مێلاخه‌یه‌كى سه‌ركێش
له بێشه‌ڵانى زه‌رده‌په‌ڕدا
خۆى ده‌شوات
6
شاعیرێك له په‌نجه‌ره‌ى قه‌سیده‌یه‌كدا نم‌نم
به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا ده‌بارێت كه ئه‌ستێره ده‌فرۆشێت
به منداڵانى شارى خه‌م
7
كچۆڵه‌یه‌كى ته‌نیا
له چاوى خه‌مدا دانیشتووه
یارى له‌گه‌ڵ مانگى ته‌نیادا ده‌كات و
شاییى سپى داده‌به‌ستێت
8
په‌ره‌سێلكه‌یه‌كى عاشق
دواگۆرانیى خۆى
له‌به‌ر ئاوێنه سه‌ر ده‌بڕێت
9
شه‌و برژانگى باخ
به گوڵێكى ترسا‌و سوورمه‌ڕێژ ده‌كات
له باخچه‌ى ئافره‌تێكدا
له دایك بووه
10
منداڵێكم گه‌ره‌كه
كه له مانگ ده‌بێت
ئێواره‌كانى دڵ ده‌سڕێته‌وه و
ڕێگه‌وبانه‌كانى یاده‌وه‌ر‌ى ده‌په‌رستێت
11
به‌مجۆره‌یه گوڵه‌گه‌نم
به‌هار له باخچه‌ى دڵ داده‌گیرسێنێ و
وه‌ك منداڵێكى خۆبه‌زلزانیش له كێڵگه‌دا ده‌نوێ
12
مانگ كراسه‌كه‌ى داكه‌ند و
ئه‌ستێره‌یه‌كى ڕووت
كردییه به‌رى
تا ئه‌شكه‌وتى شاعیران ڕووناككاته‌وه
13
مێلاخه‌یه‌ك شووى به دایناسۆرێك كرد
باخچه‌یه‌كى بۆ جه‌رده‌كان لێكه‌وته‌وه
چه‌ندان چه‌پكه گوڵیان به‌دیل گرت
14
شاعیرێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك له ته‌پوتۆز و شه‌پۆل
ناپاكى له قه‌سیده‌كه‌یدا كرد
ئیمپراتۆرى شیعر له سێداره‌ى دا
له‌سه‌ر سه‌كۆى باران
15
چۆن له تۆوه بۆ تۆ ڕابكه‌م
ئێواره ڕووخسارى به‌یانى گرتووه
وه‌ك ڕازیكردنێكى جریوه‌ى چۆله‌كه‌كان
16
ته‌نیایى جگه له بێده‌نگییه‌كى ترسناك هیچیدى نییه
له‌به‌رانبه‌ر نائومیدییه‌كانى دڵى پێخۆش بێ.
شیله‌ى منداڵى
١
لێوه‌كان باڵیان نییه
تا هه‌ر بۆ خۆشی
شاعیر بگرن
2
له‌نێوان گه‌ردانه‌ى ملى كۆتر و
ره‌شماڵى شیعر
گوڵى خۆشه‌ویستى گه‌وره ده‌بێ
له ئه‌نده‌لوسى دڵ
3
زمان ئاگرى گرت
له جه‌سته‌ى شیعر و
له ناشتنى ئاهه‌نگسازانه‌شدا گریا
كه‌ڵه‌كێوییه‌كانى له‌بیرچوونه‌وه‌ش به‌دوایه‌وه
4
ئافره‌تێك به ڕه‌نگى لێوه‌كانى
وێنه‌ى ئه‌شكه‌وتى شاعیر ده‌كێشێ
له میحرابى كۆڵكه‌زێڕینه‌شدا ده‌نوێ
5
مێلاخه‌یه‌ك سپارده‌ى یه‌كه‌مین پایز
هه‌ڕه‌شه‌ى ئافره‌تێكى ماندوو
به به‌هارى یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌نووسێته‌وه
6
ئاسمان وه‌ستاوه
به‌سه‌ر لێوى ئافره‌تێكى له‌بیركراو
ئافره‌تێك كه له خورى منداڵى
عه‌باى قه‌سیده‌یه‌كى ناپاك ده‌چنێ
7
په‌پوله‌كان كارتى داوه‌تكردنیان
به‌شییه‌وه
به‌سه‌ر خه‌مى ئافره‌تان
تا ئاماده‌ى له‌دایكبوونى ده‌ریا بن
8
چۆله‌كه‌كان له‌نێو ئازارى شیعردا
ئه‌ستێره‌ى زوحه‌لیان هه‌ڵگرتووه
تا لێوى خۆر ئه‌ستور نه‌بێ
9
په‌ڵه‌هه‌ورێ ماندو به‌شیله‌ى منداڵى
خه‌مى په‌پووله‌كان
له‌چاوى قه‌سیده‌یه‌كى سه‌رهه‌ڵگرتوو ده‌هۆنێته‌وه
10
له‌چاوى مه‌نفادا
په‌پوله‌یه‌ك له زه‌رده‌په‌ڕى سه‌رسامى هه‌ڵواسراوه
شاعیرێكى نه‌فره‌تلێكراو له‌ناخى ژیان
ده‌خاته سه‌ر كوڵى نووسین
11
له ڕووى خراپى بارودۆخى مرۆڤه‌وه
گوڵان له باخچه‌كانى بیرچوونه‌وه خۆیان شارده‌وه
12
هه‌موو ئافره‌تێك
به ئاوێنه‌كه‌ى سه‌رسامه
13
ژنان له په‌پووله ته‌نكترن
چونكه له‌نێوان نامه‌كان و گۆرانیه‌كان
حه‌ز له ڕووناكى قاچاغ ده‌كه‌ن
14
ئافره‌تێك به‌به‌سه‌رهاتى گوڵێ
كێشاى به پیاوێكدا
پیاو بووه باخى خه‌مێكى به‌رزه‌فڕ
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى كه
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى له كاتژمێر حه‌وت بریندار بوو
ملكه‌چى به‌هار نه‌بوو
تا خۆى به‌ده‌ست بارانه‌وه بدا
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى له كاتژمێر پێنجى ته‌نیایى
به كاتى دڵته‌نگى
خۆشه‌ویستى به دوودڵى
له ئاو هه‌ڵنه‌كێشا
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى كه به گژ وگیاى منداڵى
به ده‌ریادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
سپێده زوو له جێگه‌ى زه‌رده‌په‌ڕ ده‌نوێ
ئایا ئه‌و قه‌سیده ده‌بینى كه فرمێسكێكه له پڕشنگ
یان كێ له ئاژاوه‌ى زماندا بژى
خۆى به چێژى خه‌وزڕان ده‌به‌خشێ.
قه‌سیده ئاوییه‌كان
خۆكوژى
ئه‌و نه‌وره‌سه‌ى به‌یانییه‌ك بێچوه‌كانى خورا
به‌كارێكى خۆكوژى هه‌ڵسا
بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌نده‌رێكى سه‌ربه‌خۆ
شه‌پۆلێكى تووڕه
ئه‌و شه‌پۆله‌ى له ئێواره‌یه‌كى دڵته‌نگدا نووست
شینى ده‌ریاى زیندانى لێوه‌كانى كرد
بۆ ئه‌وه‌ى به دزییه‌وه شوو به ئاو بكا
منداڵى
ئه‌و منداڵه‌ى شاردیانه‌وه
ده‌ستى له ملى حیله‌ى خه‌ونه‌كان ده‌كرد
بۆ ئه‌وه‌ى شیعر
له خولیاكانى جوانتر بێ
خه‌یاڵ منداڵێكه شۆخ
1
قه‌سیده ده‌قێكه، كراوه
به‌سه‌ر ته‌نیاییدا
2
ته‌نیایى ده‌رگایه‌كه
واڵا به‌سه‌ر بۆشاییدا
3
بۆشایى لانه‌یه‌كه بێ زیان و
دواین وێستگه بۆ شاعیران
4
شاعیران منداڵى بچوكن
خۆیان له گژوگیاى زمان تێر ده‌كه‌ن، ئینجا گه‌شت ده‌كه‌ن
5
گه‌شتتیار پاڵه‌وانێكه كه‌شخه
ئافره‌ته جوانه‌كان هیلاك ده‌كا
به‌دواى به‌ختیاریدا
6
به‌ختیارى منداڵێكه له مۆم
بڕوا به خۆر ده‌هێنێ، ئینجا ده‌توێته‌وه
له سندوقه‌كانى پۆسته‌دا
7
پۆسته نامه‌یه‌كى هه‌ڵواسراوه، له‌نێوان دوو عاشق
ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه، بۆ ماچێكى ته‌ڕ
8
ته‌ڕى سه‌رهاتى به‌یانییه‌كه
پێشبینى قه‌سیده‌ى سالوكه‌كان ده‌كا
9
سالوكه‌كان هۆزێكن له خانه‌دانان
بڕوایان وایه نان بۆ هه‌مووانه و
شیعریش بۆ دڵپاك و دانایان
10
دانایى فرمێسكێكه دنیا ده‌كا به ڕووبار
خۆر ڕاوده‌نێ، به كڵاوى منداڵى
11
منداڵى جۆلانه‌یه‌كه ناجولێ
به‌و پیرانه نه‌بێ، كه هه‌میشه پاسه‌وانى
خه‌یام ده‌كه‌ن، له‌به‌ر قه‌سیده‌كانى
12
قه‌سیده‌كان بۆمبى گڕگرتوون
به گرانى به‌ره‌و شه‌ڕكه‌ره بچوكه‌كان تلده‌بنه‌وه
له بورجى خه‌یاڵ
13
خه‌یاڵ منداڵێكه شۆخ
حه‌ز له هاوڕێیى ئافره‌ت ده‌كا
14
ئافره‌ت نه‌خشه‌ى دڵكرانه‌وه و
ژووانى ڕێكوپێكه له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌دا
15
قه‌سیده ته‌ڵه‌ى ئه‌وانه‌یه، كه گوزه‌ر ده‌كه‌ن
به باخچه‌ى بیرچوونه‌وه و شادى
16
شادى چه‌كى شاعیرانه
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌نیایى و سارا
17
سارایى به‌هه‌شتێكه میواندارى ده‌نگى وشه‌كان ده‌كا
دڵخۆشه به خوێندنه‌وه‌ى منداڵانه‌ى خه‌ونبین
18
خه‌ون سه‌رهاتێكه خوار ده‌بێته‌وه
شه‌و ماڵى ده‌كا، به وشه‌كان
19
وشه‌كان په‌پوله‌ن، به‌هاران ناونیشانه‌كانیان
ونده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌فه‌ر
20
سه‌فه‌ر شكۆى خانمێكى چل ساڵانه
به ئاگاییه‌وه كه‌زى ڕێكده‌خات
به لێوردبوونه‌وه لۆركا ده‌خوێنێته‌وه، به‌ر له نووستن
21
نووستن گالیسكه‌یه‌كه كه‌شخه
قه‌سیده‌كان به‌دواى خۆیدا ڕاده‌كێشێ، به‌شه‌و
22
شه‌و ئه‌فسانه‌ى پیرى سێبه‌ره
حیكایه‌ته‌كانى باپیره دایده‌هێنێ
له كێڵگه‌كانى زمانێكى دوور
23
دوورى پۆسته‌چییه‌كى شه‌رمنه
تۆزێ له ژووانى ئه‌و ئافره‌ته دواده‌كه‌وێ
24
ئافره‌ته‌كه له‌بێ بازارى ڕه‌شده‌چته‌وه
چێژ له وه‌سوه‌سه‌ى شاعیران ده‌بینێ
په‌رۆشى به‌زینى ئه‌و منداڵه‌یه، كه له‌ناوى ده‌لاوێته‌وه
25
شوێنى لاوانه‌وه نیشتمانێكى بچووكه له وشه‌كان
هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ با و باران ده‌كا
26
باران نه‌وڕه‌سێكه مه‌یلى سه‌فه‌ر ده‌كا
له‌سه‌ر كوڵمى ئافره‌ته‌كه ده‌نوێ.
قه‌سیده‌كانى شه‌یدایى و گه‌رده‌لول
ئافره‌ت
ئافره‌تێك به‌بێ ڕێپێدان به قه‌سیده‌یه‌كدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
زمان ده‌كه‌وێ
شاعیر جوانى خۆى به ته‌پوتۆزى ته‌نیایى ده‌چنێ
منداڵى له‌خه‌و ڕاده‌بێ
زمان و منداڵى دوو هاوڕێن
له‌ژێر بنمیچى په‌ڵه‌یه‌ك هه‌ورى ماندوو ده‌خولێنه‌وه.
گه‌رده‌لول
هه‌موو ئافره‌تێك له دڵیدا
گه‌رده‌لولێكى له گوڵان حه‌شار داوه
بۆمبایه‌ك و گوڵه‌گه‌نمێ
به ته‌نیا منداڵه بچووكه شه‌یداكه
ژووانى ئافره‌ته سه‌ربه‌گێچه‌ڵه‌كان
له ده‌فته‌رى ئیملا ده‌سڕێته‌وه
به ته‌نیا شاعیرانى ئاشقیا.
شه‌یدایى
له دڵێكى كراوه بۆ شه‌یدایى
دوو ده‌ست نیگارى مردنێك ده‌كێشن، به‌رله‌وه‌ى دواخرێ
منداڵێك پاسه‌وانى مانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نیا نه‌خه‌وێ
به‌شه‌و شاعیرێك قه‌سیده‌كانى به قاچاغ ده‌با
نه‌وڕه‌سێك ڕه‌هه‌نده‌كانى شینى كۆ ده‌كاته‌وه و
مانگ ڕه‌ها ده‌كا
شاعیر و ده‌ریا دوو هاوڕێن
ده‌ریا سیخورى به‌سه‌ر سپێتى سارا‌دا ده‌كا.
سه‌رچاوه: ئه‌حمه‌د دمناتى، ته‌نیایى سه‌رله‌به‌یانى ناونیشانه‌كانى گۆڕى، شیعر، له بڵاوكراوه‌كانى یه‌كێتیى نووسه‌رانى مه‌غریب، ڕبات، 2011.