ئەوەی دەیخوێننەوە نووسینی ئۆسا بێکمانی ڕەخنەگری سوێدییە، تێیدا لە سێ شاعیری زۆر تایبەتی سوێدی دەدوێت، ئەوانیش: میکایل ڕاتما، ئەننا هالباری و یۆهان یۆنسۆن، ئەم شاعیرانە بە زمانە تایبەتەکەیان و هەندێک جار دەربڕینە توندە بێڕەحمەکەیان سەرنجی ئۆسایان ڕاکێشاوە. پێی وایە شیعری ئەم شاعیرانە لە چێژ و پێکانی بابەت و مەبەستەکاندا، هاوشانی ڕۆمانی سوێدییە. ئەم گوتارە وەک پێشەکیی کتێبی «پەیڤ تەنیا پەیڤێکە» دانراوە. کتێبەکە هەندرێن لە سوێدییەوە وەری گێڕاوە و وەشانخانەی باڵندە چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. – ماڵپەڕی باڵندە
له بری پێشه‌کی
شیعر له‌گه‌ڵ هه‌ستی هاوسه‌رده‌مدا
ئۆسا بێکمان
کوردییەکەی: هه‌ندرێن
ڕه‌نگه که‌سێک نه‌بێت هه‌ستی به‌وه نه‌کردبێت ڕۆمانی سوێدی له ده‌ستپێکی 2000ـه‌کانەوە زیاتر و زیاتر خولیای جڤاک بووه. پۆلێک نووسه‌ر بابه‌تی داراییی جیهانی، خێزانه مۆدێرنه‌کان، به‌رخۆری، کاری ڕه‌شی ناو ماڵ و جوداسازیی نه‌ژادی وێنا ده‌که‌ن. ئه‌و نووسه‌رانه به شێوازی گێڕانه‌وه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ و ڕۆژنامه‌وانی بابه‌ته‌کانیان به‌رجه‌سته کردووه و بابه‌ته‌کانیشیان هه‌میشه سەرلەبەر له به‌رنامه‌ی مشتومڕی سه‌ر مێزی دانوستانه‌کانی تیڤیدا گونجاو بوونه. به‌م جۆره ئێمه بووین به خاوه‌ن په‌خشانێکی ڕاشکاوی هاوسه‌رده‌م.
لێ هه‌مان هه‌ستی هاوچه‌رخی، له شیعریشدا هه‌یه- شیعر ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌رجه‌سته‌ی ده‌کاته‌وه. هیچ کۆشیعرێک “خه‌ڵاتی ئاوگوست”ـی ئه‌مساڵی وه‌رنه‌گرت (خه‌ڵاتێکی ئه‌دەبیی ساڵانەی سوێده)، لێ ئه‌وه ڕێکه‌وت نه‌بوو، که سێ له شه‌شی ناونیشانی ئه‌و کتێبانه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ستنیشان کرابوون، کۆشیعر بوون.
شیعر له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، هه‌رچه‌ند که ناشفرۆشرێت، به‌هێز بوو. یان ڕه‌نگه: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه؟ بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی به شێوه‌یه‌کی هێور و جوان بفراژێت، خۆی له هه‌موو بازنه بازرگانی و مێدیایییهکان به دوور ده‌گرێت. شیعر تاکوو ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت به گۆی بهێنێت، ده‌توانێت که‌مێک لێره، که‌مێک له‌وێ تاقی بکاته‌وه، گریمانه‌ی ئه‌و شێوازه ده‌کا، که پێویسته. مرۆ کاتێ کۆشیعرێک له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی کتێبفرۆشییەک هه‌ڵده‌بژێرێت چانس زۆره که ئه‌و کۆشیعره هه‌ڵگری نێوه‌ڕۆکێک بێت له یه‌که‌م چاوخشاندندا به په‌خشانێکی لێکپچڕاو یان دراماتیکێکی ته‌قیو بچێت.
مخابن هاوکات کێشه‌ی ئه‌و تهرزهشیعره ئه‌وه‌یه بۆ خوێنه‌ره نه‌ریتییه‌کانی شیعر سه‌خته تێی بگه‌ن. دوای پێشکه‌شکردنی بابه‌تێک له‌سه‌ر شیعری هاوچه‌رخ ژنێکی پیر بۆ لام هات و لاپه‌ڕه‌کانی یه‌ک له کۆشیعره‌کانی میکایل ڕاتمای هه‌ڵدایه‌وه. دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک سه‌ری به‌رز کرده‌وه و گوتی: “ئاخر بۆ؟” له‌بیرکردنی نیگای ئه‌و ژنه ئاسان نییه. به‌ڕاستی خه‌مبار دیار بوو.
ناکرێ ئه‌و ڕاتمایه ]بێدەنگ[ به ته‌ک شیعری ساڵی 2008ـدا تێبپەڕێت. ئه‌و شاعیره له شیعری سوێدیدا چه‌شنه گۆڕانکارییه‌کی سه‌رسه‌ختی پیاده کرد. گۆڕانکاریی له زمانی سوێدیدا هێنایه ئاراوه.
ئه‌و به ده‌گمه‌ن گومڕاکاری ده‌کا، به ده‌گمه‌ن براوه‌یه، لێ بێشیمانه کەللەڕەقە. من هه‌ندێک جار ئه‌وها ئه‌وم دێته به‌ر چاو؛ لەو کاته‌ی ئێمه ده‌خه‌وین ئه‌و وه‌ک بێئومێدێک به قورسی به‌و ده‌وروبه‌ره‌دا ده‌ڕوا و شه‌قامه‌کان ئاوەڵا ده‌هێڵێته‌وه. میکایل ڕاتما به گه‌شه‌ی بهرههڵدراوی شاره مۆدێرنه‌کان، یان به “sprawlar” گیرۆده‌یه، که چه‌مکێکه له بواری ته‌لارسازی و نه‌خشه‌دانانی شاردا به‌کار ده‌هێنرێت. به چۆنیه‌تیی گه‌شه‌ی قه‌راغشاره‌وه گیرۆده‌یه، که چۆن وزه و ده‌سه‌ڵات له سێنترۆمی شاره‌کاندا ڕاده‌کێشێت.
ئه‌و سه‌رنجدانه‌ی میکایل ڕاتما بۆ شاره‌کان و مۆدێرنی، ژیانی شارنشینی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاعیردا نزیکایه‌تیی هه‌یه. له شاره‌کاندا- به‌هه‌مه‌حاڵ به‌ر له ئێستا!- ژینگه‌ی ئابوورییه باڵاده‌سته‌کان هاوچه‌رخی لێک ده‌ترازێنن. ڕاتما ده‌نگ به قه‌راغشار ده‌به‌خشێت. به‌ڵام بۆ ئه‌و گرنگه شیعره‌کانی سۆبژه (خود)ێکی سه‌قامگیریان نه‌بێت، ئه‌و خوده به فرهدهنگێکهوه بپه‌یڤێت، که له‌وێدا هیچیەک له‌و ده‌نگانه به‌های له‌وی دی زیاتر نه‌بێت. وێڕای ئه‌مه‌ش له ڕووی قۆناغه‌وه خۆی که‌وتووەته ناو ته‌ڵه‌ی قهراغشارەوە؛ هێزه‌کان، پاڵه‌وانه‌کان، کۆلێکتیڤ (ژینکۆمهڵی) به ڕۆمانتیکیان کردووه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه ته‌نیا شێوازێکی نوێیه له سازاندنی ناسنامه‌دا.
ڕاتما له‌گه‌ڵ کۆشیعری: allamerik, mallammer, malameri, mallame, amerik, mallameka, merikka,ـدا، که پاییزی 2008 چاپ کراوه کۆتایی به‌مه ده‌هێنێت. ئه‌و له‌و کۆشیعره‌دا بهدیمۆکراسیکردنێکی مسۆگه‌ر پێڕۆ ده‌کات.
کتێبه‌که‌ی به‌سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش کراوه، به‌شی یه‌که‌م کاراترین به‌شه. ئه‌و به‌شه بریتییه له نیوه‌دێڕی تاک، دێڕی به‌رسڤدانه‌وه و بانگه‌شه‌کان، که له 110 لاپه‌ڕه پێک دێت. ده‌قه‌کان له‌ژێر ناونیشانه‌کاندا بونیات نراون، وه‌لێ مرۆ سوودێکی ئه‌وتۆ له‌و داڕشتنانه وه‌رناگرێت. ڕسته‌کان هێنده لێک جیاوازن، سهربووردهکان وه‌ها له‌گەڵ یەک ناکۆکن، ده‌توانین بێژین ناکرێ ئه‌و دێڕانه به هه‌ڤڕا له بۆته‌ی فۆرمێکدا بخوێنینه‌وه. له‌ژێر ناونیشانی شیعری “Kartanskan”ـدا ئه‌وها ده‌بێژێ:
“که‌ڤری مه‌له‌وانیی سه‌کۆی سه‌رئاو، شتێک بوو که نه‌بووە نۆبهیهک له نهۆمه‌که‌ی تر، گه‌راجی پایسکل له‌وبه‌ری حه‌وشه‌که ده‌بوو تێبگات ئه‌وه کێیه هه‌موو شه‌وانی هه‌ینی بۆ لای ئه‌و به‌ره‌و ماڵ دێته‌وه، مارشاڵ له ماتماتیکدا باشترینیانه له پۆله‌که‌یدا، به ڕای من په‌شۆکاوی وشه‌یه‌کی پێویست نییه، ڕاستییه‌که‌ی من هه‌رگیز تێنه‌گه‌یشتم په‌شۆکاوی چی ده‌گه‌یه‌نێت”
مرۆ هه‌رچه‌ند ئه‌و کۆپله‌شیعره ههڵگێڕووهرگێڕ بکا وێنایەکی لێ ده‌رناچێت، هیچ که‌سێک، لێ بگره هیچ گرووپێکیش نییه. بیرۆکهکە له مه‌ڕ که‌سێک، ناسنامهیهکە، ناچار بووه له قه‌راغی باشووری شار (به‌شی باشووری ستۆکهۆلم. و.ک)، وردوخاش بێت. هیچ شتێکی هاوبه‌ش نییه. ده‌کرێ نزیکبینی بێت، که سەیری ناونیشانی خانوو و ژماره‌ی پۆسته‌کان بکرێت. لێ میکایل ڕاتما و هۆزانڤانه‌کانی تر ناسکوێژییهکی نائاسایی به‌هێزیان هه‌یه، چونکه ئێمه له جڤاکێکی بهسهرمایهداریکراودا ده‌ژین، له‌وێدا له‌وه سه‌ختتره ئه‌وه ببینی که چۆن ئابووری، سیاسه‌ت و پلانسازیی شار لێک گرێ دراون.
هیچ دڵنیایییهکت نییه که تۆ مرۆڤێکی به‌های مرۆڤایه‌تیت مه‌یسه‌ر کرابێت. تۆ به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن توانایه‌کت بۆ به‌رخۆری هه‌یه ئه‌وه حاسڵ ده‌که‌یت. بۆ ده‌ستکورته‌کان سه‌ختر ده‌بێت که داوای قوتابخانه‌ی باش، چاره‌سه‌رییه‌کی باشی بیمارخانه و ژینگه‌یه‌کی باش بکه‌ن. کاتێک بیانی و ڕێکخراوه‌کانی هاوڕه‌گه‌زخوازان به‌ر له چه‌ند ساڵێک ویستیان مافه‌کانیان باشتر بێت، ئەنجامهکهی ئه‌وه بوو ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کرده‌وه که هاووڵاتین به‌ڵکوو ڕاستییه‌که‌ی بۆ ئه‌وان گرنگتر بوو کڕیار (مه‌سره‌فکار) بن تا ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگە فامی بکه‌ن.
ئه‌ننا هالباری
له کن خاتوو ئه‌ننا هالباریی شاعیر، وێنه‌ی هاوچه‌رخ نزیکایه‌تیی له‌گه‌ڵ میکایل ڕاتمادا هه‌یه. کۆشیعره به‌هارییه‌که‌ی “Mil”، به هه‌مان شێوه له ژینگه‌ی قهراغشاردا چڕ ده‌بێته‌وه. شیعره‌کان به وشه‌ی زه‌نگینی ڕسته‌کان ده‌فراژێن، هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک له هه‌شت دێڕی خشت پێک هاتووه. دێڕه‌کان تژین له وشه‌ی ڕۆژانه: ئوزۆن، لێگۆبیتهر، لیندکس، کاپال، دینسکو، دارفور، سوودان، یۆران گریده‌ر (به‌شێک له‌و وشانه‌ی سه‌رێ ناوی ناسراوی چه‌ند دووکانی جلوبه‌رگ و پێڵاون و یۆران گریده‌ر شاعیر و ڕۆژنامه‌ڤانێکی سیاسیی ناسراوی سوێدە. و.ک). لێره‌دا کورتهڕستهکان له‌ناو ڕاپۆرتی ئاڵوگۆڕی ئاووهه‌وا، دەنگوباسی تیڤی و حه‌شاماتی گۆڕه‌پانی قه‌راغشار ده‌پچڕێن. به چه‌شنه به‌کره‌ی شریتێک ده‌چن. هه‌ندێک جار ئه‌و به‌کره‌یه ده‌چه‌قێ و ده‌بێته یه‌ک یان دوو تیپ و پێکه‌وه ون ده‌بن، لێ هه‌ر زوو جارێکی تر دێڕه‌کان له ته‌نیشته‌وه ده‌خزێن. مرۆ له شیعره‌کاندا به‌ڕاستی کورتهدیمهنهکانی ژیانی ڕۆژانه ده‌بینێت.
وه‌لێ ئه‌ننا هالباری هه‌رگیز پێی وا نییه ئه‌و به هه‌مان شێوه پێویستی به تۆمارکردنی قه‌راغشار هه‌بێت. هالباری له دیدێکی ته‌واو به‌ڵگه‌نه‌ویست و شوێنگەمەوە ده‌نووسێت. هالباری جمه و ئاپۆره‌ی هاوچه‌رخه ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان به‌کار ده‌هێنێت، که‌مێک زیاتر به هه‌سته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ڕۆژانه‌دا ده‌کات، هه‌ندێک جار وه‌ک به زۆره‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا ژیاوه، که ده‌کرێ په‌یوه‌ندیی به ژیانی مۆدێرنی شاره‌وه هه‌بێت، لێ هه‌روه‌ک به خۆشییه‌وه په‌یوه‌ندیی به توله‌ڕێ کۆن و ئاسایییه‌کانی یاده‌وه‌ری و کاتیشه‌وه هه‌یه.
دیاره له‌وه‌ش زیاتر به شێوه‌یه‌کی سه‌رچڵانه: بۆچی ئه‌و تهرزهشیعره لێره‌دا خۆی نمایش ناکات؟
هه‌ر چۆنێک بێت زیاترین کۆشیعری چاوه‌ڕواننه‌کراوی ئه‌مساڵ (2008) له لایه‌ن یۆهان یۆنسۆنهوه نووسراوه. 800 لاپه‌ڕه‌ی “دوای خشته‌ی کار”ـه‌که‌ی، وەک بۆمبێکە. لێره‌دا یادداشتی ڕۆژانه، پۆرترەیت، دیمانه و کورتهبهرسڤهکان ئاوێتە ده‌بن، که وه‌ک شانۆی کورتیلهکورتیله ده‌نوێنن.
یۆهان یۆنسۆن
ئێمه به دیمانه‌ی مرۆڤگه‌لێک ده‌گه‌ین به مووچه‌یه‌کی که‌م له کارگه‌ی پیشه‌سازی و له بواری خزمه‌تگوزاریی نەخۆشخانەدا کار ده‌که‌ن، به جۆرێک مرۆ له‌وه تێده‌گات خودی یۆنسۆن ئه‌و کارانه ده‌کات، یان کردوونی. ئه‌و شیعرێکی به‌کۆمه‌ڵ (کۆلێکتیڤ)ـی ده‌ئافرێنێت. به پێچه‌وانه‌ی میکایل ڕاتما و هه‌میش ئه‌ننا هالبارییەوە، کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات، له خۆی بدوێت. ئه‌و کتێبه دڵڕه‌قترین کتێبه من خوێندبێتمەوە.
مرۆ به ده‌م فرمێسکه گڕگرتووه‌کانی ئه‌مدیوی پێڵووهکانییهوه ده‌یخوێنێته‌وه. ئه‌و کۆشیعره ئه‌زموونی ڕۆژانی کار له‌ناو جه‌سته نه‌خۆشه‌کان، پیره‌کان و ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی فه‌رامۆشین، ئه‌وانه‌ی باری ده‌روونییان خراپە و که‌مئه‌ندامان وێنا ده‌کات. کۆی ئه‌و له‌شانه که ده‌بێت بشۆردرێن و تاوتوێ بکرێن؛ هه‌موو پیسایی، به‌ڵغه‌م، ڕشانه‌وه، خوێن و میزفهحسکردنەکان. دیوێک له شیعره‌کان به‌م جۆره ده‌نوێنێ که له‌وێدا ده‌نگێک به‌رسڤی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه، که خه‌تێک (ته‌قه‌ڵێک) جێی لێدهرکردنهکه قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی ده‌قه‌ومێ کاتێک مرۆڤێک گه‌ده‌ی کار ناکات:
“به‌ڵێ. ئه‌وده‌م که گه‌ده سسته‌که‌ی کاتێکی درێژتر بوو. به‌م جۆره من تێگه‌یشتم. ئه‌وده‌م مهزهندهکه ڕه‌شه. (…)
ورتکهدانهوێڵهیهک، تاریک، به‌ڵغه‌مێکی به زه‌حمه‌ت لابراو. که سه‌خته بشۆردرێت و خاوێن بکرێته‌وه. من جارێک به‌وه ڕشامه‌وه. ده‌بوو ده‌رمانی بده‌مێ. وێ له‌سه‌ر پێخهوهکه درێژ بوو، له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆنیه‌تیی لێدانی دڵی پێ ده‌ڵێن. له‌سه‌ر ڕۆخی ته‌خته‌که ڕۆ نیشتم و هه‌وڵم دا هه‌موو ده‌رمانه‌کانی پێ بده‌م. هه‌روا له هێکڕا ڕشانه‌وه‌که هات. به ده‌فه‌ی سینگم و سکم به لایه‌کی ڕووخسارم، کردی به‌سه‌ر لاگوێیهکمدا. (…)
خۆم شۆرد. هه‌موو جله‌کانم فڕێ دا و خۆم شۆرد. (…)
نه‌گریام. بیرم کرده‌وه که بۆ ئه‌مه مووچه‌م پێ نه‌دراوه. پاشان نه‌متوانی بیر بکه‌مه‌وه. ئه‌وه وه‌ک سپی وا بوو.”
له ده‌قه‌کاندا هه‌رگیز هیچ نهرمییەک نییه. به پێچه‌وانه‌وه ویستێکی سه‌رسه‌خت هانده‌ری وێناندنه‌کانه، هه‌روه‌ک کتومت شته‌کان به بێباکی و کۆنکرێتی وه‌ک خۆیان باس کراون. هه‌روا وێنه‌ی خودی شاعیریش به هه‌مان شێوه‌یه. یۆهان یۆنسۆن ئه‌وه وێنا ده‌کا چۆن جه‌سته داده‌هێزرێت، چۆن ناڕه‌حه‌تی بۆ پاره و هه‌ستی بێهێزی، ئه‌و داده‌ڕمێنن. ئه‌و کتێبه تژییه له ڕقوکینه، شه‌ڕه‌نگێزی و گومان. مرۆ به هه‌مان شێوه وه‌ک خودی ئه‌و که‌یفخۆش ده‌بێت کاتێک ئه‌و کۆمه‌کییه‌ک له ئه‌نجوومه‌نی یه‌کێتیی نووسه‌رانه‌وه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه کۆشیعرێکی کارتێکه‌رانه‌ی جڤاکییه. مرۆ که دووباره ئه‌و کۆشیعره ده‌کاته‌وه ئه‌ژنۆی ده‌شکێت. ئه‌و 800 لاپه‌ڕانه پێویستن تاکوو کاریگه‌رییه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌و کتێبه ئامێرێکی بێفۆرم، دژواره. مرۆ له‌و ئامێره‌دا هه‌لاهه‌لا ده‌بێت.
ڕه‌نگه ئه‌وه شیعر بێت که کتومت ده‌کارێ ئه‌وها بکا. ڕۆمانی هاوچه‌رخی سوێدی خێرا و کارامه‌یه له ڕاوکردنی ئه‌وه‌ی که ئێمه به ڕاشکاوی ده‌یبینین. لێ شیعر ده‌توانێ ئه‌وه ڕاو بکا که ئێمه نایبینین. یان ڕه‌نگه شیعر ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینین و تێی ناگه‌ین، ئه‌وه ڕاو ده‌کا. شاعیره‌کان ده‌توانن ئازادانه‌تر بجووڵێنه‌وه، ده‌توانن خه‌یاڵی بزۆک، دۆخه‌کان، شانۆ به‌رزه‌فت بکه‌ن. سه‌باره‌ت به جڤاکێکی وه‌ک ئێمه، که به په‌له‌پڕووزێ، ده‌مارگیری و سه‌رنجکێشانێکی نه‌بینراوه‌وه کار ده‌که‌ین، شیعر ڕاشکاوانه هه‌نگاوێک له پێشهوهیە.
بۆ من هیچیەک له ڕۆمانه سوێدییه‌کان وه‌ک ئه‌و سێ کۆشیعره نه‌یانتوانیوه ئه‌وها به‌هێز ئه‌و جیهانه‌ی من تێیدا ده‌ژیم ڕاو بکه‌ن.
ژێده‌ر:
به‌شی Kultur, Dagen Nyheter، ڕۆژی شه‌ممه‌ی 29/11/2008
خاتوو ئۆسا بێکمان-Åsa Beckman له 1961ـدا له دایک بووه. له ڕه‌خنه‌گره کاراکانی ئێستای سوێده. له به‌شی کولتووری ڕۆژنامه‌ی داگنس نیوهێتهردا ده‌نووسێ. کتێبێکی به ناوی من خۆم خانوویه‌کم له ڕووناکیدا له 2002ـدا بڵاو کردووەته‌وه. له‌وێدا ئادگارەکانی چه‌ندان ژنه‌شاعیری سوێدی ڕاڤه ده‌کا، که به‌شێکیان له هه‌شتاکان و به‌شێکیشیان له نه‌وه‌د و دووهه‌زاره‌کاندا وه‌ک ڕێچکهههڵگری ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان پێگەی تایبه‌تییان له شیعری سوێدیدا هه‌یه.