پەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر – ٢٠٢٤

March 21, 2024

هەموو ساڵێک لە ڕۆژی جیهانیی شیعردا، کە دەکاتە ٣/٢١، ناوەندی باڵندە پەیامی شیعر بڵاو دەکاتەوە، هەر ساڵێک داوا لە شاعیرێک/ نووسەرێک دەکرێت، دەربارەی شیعر و پێگەی شیعر لە دنیادا، وتارێک بنووسێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا، سێ شاعیری کورد نووسەری ئەم پەیامە بوون، لە باشوور بەختیار عەلی، لە ڕۆژاوا، حسێن حەبەش، لە ڕۆژهەڵات ڕەزا عەلیپوور.
بۆ ئەمساڵیش بڕیارماندا داوا لە شاعیرێک بکەین لە باکووری کوردستان، تاکو لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان دید و ڕوانگەی شاعیران لەناو ئەو ژینگە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەی تێیدان ببینین و جارێکی تر لە ڕێی باسکردنی شیعر و زمانەوە، بتوانین شوناسی خۆمان دابڕێژینەوە. ناوەندی باڵندە بۆ ئەمساڵ سەلیم تەمۆی شاعیر و ئەکادیمیی کوردی دەستنیشان کرد تاکو پەیامی ڕۆژی جیهانی شیعر بنووسێت.
سەلیم تەمۆ لەم پەیامەیدا ئاشکرا جەخت لەسەر ئەو پەیوەدنییە قووڵە دەکاتەوە کە لە نێوان زمان و شیعردایە، دواتریش لە نێوان شیعر و حەقیقەتدا.

 

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی پەیامەکە بە

کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurmancî