لە گوڵ دەترسم

بەشدار سامی/شاعیری کورد

May 13, 2018

 

بەشدار سامی، لە دەنگە نوێیەکانی شیعری کوردییە. تا ئێستا دوو کتێبی شیعریی چاپ کردووە، یەکەمیان بە ناوی «سبەی ڕۆژێکی دیکەیە»، ئەوی دیکە بە ناوی «ڕۆیشتن بە ئاراستەی مردووە بەڕێزەکان»، سامی هاوکات فۆتۆگرافەریشە. باڵندە

 

 

 

لە گوڵ دەترسم
بەشدار سامی

 

 

له‌ شه‌و ده‌ترسم، له‌ نه‌خه‌وتن، له‌ ده‌نگ
له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌ترسم، له‌ به‌ته‌نیا چوونه‌سه‌ر ته‌ختی ڕاكشان
له‌ یاده‌وه‌ری، له‌ ئه‌مڕۆ كه‌ تێناپه‌ڕێت

 

له‌ شه‌و ده‌ترسم، له‌ نه‌خه‌وتن و له‌ ده‌نگ
له‌ تاریكی، له‌ هه‌ڵكردنی چرا و
له‌ به‌ته‌نیا چوونه‌سه‌ر ته‌ختی ڕاكشان ده‌ترسم

 

له‌ خۆشویستن ده‌ترسم
له‌ ڕۆیشتن هه‌نگاوێك كه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له‌ نه‌هاتنه‌وه‌ ده‌ترسم

 

من عاشقم
مۆسیقا ده‌مترسێنێت
له‌ شه‌و ده‌ترسم، له‌ یاده‌وه‌ری، لە نەخەوتن

 

لە گوڵ دەترسم