بەشدار سامی، لەم شیعرەیدا، بیرەوەریئاسا، وەک یادێکی کۆن، ئاوێتە بە شۆڕش و برسێتی، دەچێتە نێو باسی هەژارییەوە. جگە لە سادەیی و ڕاستگۆیییەک لە تێکستەکەدا، شاعیرانە-داڕشتنی-دێڕەکانە، کە سەرنجمان دەبات.- ماڵپەڕی باڵندە
شۆڕش درۆ بوو
به‌شدار سامی
هێشتا دێته‌وه بیرم/ تازه شۆڕش ده‌ستی پێ كردبوو/ سروود بۆ چه‌كداره كورده‌كان ده‌گوترا/ شار سیمای جه‌نگی پێوه مابوو/ تفه‌نگ به‌شی هه‌موو ماڵێكی كرد/ شار بوو به كۆگای چه‌ك/ منداڵ به بارووت یارییان ده‌كرد/ من/ كێك و نانه‌قه‌یسی و كرێمستمیم به‌نێو كۆڵانه ماتهكاندا ده‌گێڕا ئه‌گه‌ر نهشمفرۆشتبا بێتاقه‌ت ده‌گه‌ڕامه‌وه لای دایكم/ به‌ڵام سوێند ده‌خۆم به هه‌وری و خه‌نه و كه‌زی، دایكم، قه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باش هاوارم نه‌كردبێ تا شته‌كانم بفرۆشم هاواری به‌سه‌ردا نه‌كردووم/ بیرم ناكه‌وێته‌وه دڵی شكاندبم/ به‌ڵام هه‌زار شكانم له ڕووخساری ئه‌ودا ده‌بینی/ ئێواره‌یه‌ك چونكه تیژ هاوارم كرد تا نانهقهیسییهكانم بفرۆشم ژنێك كه له یاده‌وه‌ریی مندا سووتان ماوه‌ته‌وه جنێوی پێ دام/ ئازاری ئه‌و ڕۆژانه‌ی شۆڕش هه‌ژاریی به‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌دا ختم كرد هێشتا دووكه‌ڵه‌كه‌ی له قوڕگمدا خنكێنه‌ره/ چونكه هاوارم ده‌كرد تا شتێك كه پێم بوو و منداڵی خواپێ‌داو لێمی بكڕن/ كاتم نه‌بوو بۆ یاری/ كاتم نه‌بوو بۆ هاوڕێیه‌تی و ته‌نانه‌ت دانیشتن له سووچێك تا بده‌مه پڕمه‌ی گریان/ ئه‌مڕۆ منداڵێكم بینی به‌و سه‌رما بێڕه‌حمه‌ی زستان به كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه‌دا خه‌ریك بوو تێده‌په‌ڕی/ تا كێكه‌كانی بفرۆشێ تێر به قوڕگی هاواری ده‌كرد/ ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر چه‌ند ئازاری دام/ وه‌ك چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر دڵم بكوترێ چۆكم شل بوو/