ڤیرنه‌ر ئهسپنستروم
وه‌رگێڕانی له سویدییه‌وه: هیوا قادر/ عه‌بدوڵڵا قادر دانساز
دادوه‌ر: چ کاره‌یت؟
برۆدسکی: شیعر ده‌نووسم. پێم وایه که…
دادوه‌ر: واز له قسه‌کردن له‌سه‌ر پێم وایه بێنه. ڕێکیش بوه‌سته! خۆت به لای دیواره‌که‌دا به پشتدا مه‌خه! سه‌یری دادگا بکه! ڕێکوڕه‌وان وه‌ڵامم بده‌ره‌وه! ئایا هیچ کارێکی هه‌میشه‌ییت هه‌یه؟
برۆدسکی: من پێم وا بوو شاعیربوون وه‌ک کارێکی هه‌میشه‌یی سه‌یر بکرێت.
دادوه‌ر: من وه‌ڵامێکی ڕوونم له تۆ ده‌وێت!
برۆدسکی: من شیعرم نووسیوه و پێشم وا بووه که بڵاو ده‌کرێنه‌وه. پێم وایه که…
دادوه‌ر: ئێمه هیچ بایه‌خێک به‌و پێوابوونانهی تۆ ناده‌ین. وه‌ڵامی ئه‌وه‌م بده‌ره‌وه که تۆ بۆچی هیچ کارێکت نه‌کردووه.
برۆدسکی: کارم کردووه. شیعرم نووسیوه.
به‌م شێوه‌یه لێپرسینه‌وه‌ی دادگا له‌گه‌ڵ جۆزیف برۆدسکی شاعیری ته‌مه‌ن بیستوچوارساڵه، له لێنینگراد له به‌هاری 1964دا ده‌ستی پێ کرد، ئه‌م دیالۆگه‌ی نێوان دادوه‌ر و شاعیر هه‌ر له دیالۆگی شانۆگه‌رییه‌ک ده‌چێت، چونکه که‌مجار دژایه‌تیی نێوان کۆمه‌ڵگه و شاعیرێک گه‌یشتووەته ئاستێکی هه‌ڕه‌مه‌کی ئاوها.
بێگومان برۆدسکی کاری تری هه‌بووه، کاره‌کانیش ئه‌وه‌نده زۆر بوون بووبوونه جێی نیگه‌رانی. هه‌شت ساڵی پێش ئه‌م دادگاییکردنه‌که‌ی، برۆدسکی سیانزه جۆر کاری کردووه، ئه‌وه‌ی زیاد له پێویستیش جێی نیگه‌رانیی ئه‌و بووه، ئه‌و ماوه‌ی بێکارییانه‌ی بووه که که‌وتووەته نێوان له‌ده‌ستچوونی کارێک و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کارێکی تر. ئه‌و تاوانه‌شی که ئه‌وی پێ ڕاپێچ کراوه‌ته ناو دادگا تاوانی مشه‌خۆری بووه.
دادوه‌ر: باشه تۆ چیت بۆ وڵاته‌که‌ت کردووه؟
برۆدسکی: شیعرم نووسیوه. ئه‌مه‌ش کاری منه… من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی من نووسیومه ته‌نیا که‌ڵکی هه‌ر بۆ ئێستای میلله‌ته‌که‌م نییه به‌ڵکه بۆ دواڕۆژیشی هه‌یه‌تی.
دادوه‌ر: کێ به تۆی گوتووه که شاعیریت؟ کێ تۆی خستووەته ڕیزی شاعیرانه‌وه؟
برۆدسکییش لای خۆیه‌وه پرسیاره‌که‌ی پێچه‌وانه کردووەته‌وه و پرسیویه‌تی: ئه‌ی کێ تۆی خستووەته ڕیزی مرۆڤه‌کانه‌وه؟ بێگومان ئه‌م وردبینییه‌ی برۆدسکی له پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌یدا هیچ کارێکی له دادوه‌ری گشتی نه‌کردووه.
دادوه‌ر: ئایه تۆ بۆ ئه‌وه خوێندووته؟
برۆدسکی: بۆچی؟
دادوه‌ر: که چۆن ببیت به شاعیر؟ تۆ هیچ هه‌وڵێکی خوێندنت له قوتابخانه داوه بۆ ئه‌وه‌ی فێر بیت… فێری ئه‌م شتانه بیت؟
برۆدسکی: من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که ئه‌مه شتێک بێت ئینسان له قوتابخانه بتوانێت فێری ببێت.
دادوه‌ر: ئه‌ی چۆن؟
برۆدسکی: من پێم وایه که… که ئه‌مه له خوایییه‌وه بێت…
ئه‌مه وێنه‌یه‌کی کورتی چه‌ند دیمه‌نێکه له‌و دادگاییکردنه‌ی برۆدسکی، ناوبردنی خودا لێره‌دا لای برۆدسکی ته‌نیا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و فشاره زۆره‌ی دادوه‌ره. ئه‌گه‌رچی به گشتی شیعره‌کانی هه‌ڵگری که‌مێک سیمبولی ئایینین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت سیمبولی میتولۆجیای گریکی به‌شێکی گرنگی ناو شیعره‌کانی پێکد ههێنن.
جۆزیف برۆدسکی به یه‌کێک له شاعیره گه‌وره‌کانی ڕووس داده‌نرێت، که خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبێله. شیعری شیوه‌نێک بۆ جۆن دۆن، به یه‌کێک له شیعره جوانه‌کانی داده‌نرێت. له ڕێی شێوه‌نێک بۆ جۆن دۆنه‌وه برۆدسکی گوزارشت له‌و بێده‌نگی و سامه ده‌کات که مه‌رگ له ساتی مردنی ئینسانێکی مه‌زندا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێت، که ده‌بێته هۆی گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری تێڕوانینی ئینسان بۆ بینینی دنیا و جوانییه‌کان.
“جۆن دۆن” شاعیرێکی ئینگلیزه، له ساڵی 1572 _ 1631ـدا ژیاوه، ژیانی لاوێتیی له نێوان خوێندنی باڵا و عه‌شقێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ سێکس بردووەته سه‌ر. له ساڵی 1601دا کچێکی بێویستی خانه‌واده گه‌وره و ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی خواستووه، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی دابه‌زینی پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. له ساڵی 1615دا ده‌ستی کردووه به خزمه‌تکردن له کڵێسادا، ساڵی 1621 پله‌یه‌کی ئایینیی به‌رزی له کڵێسا‌ی “سان پاوڵ” پێ دراوه و بووەته باشترین خه‌تیبی هه‌موو ئینگلستان، مردن له شیعره‌کانی جۆن دۆندا پانتایییه‌کی گه‌وره‌ی داگیر کردووه، به چه‌شنێ، که ترس و حاڵلێهاتن له شیعره‌کانیدا هاوشانی یه‌کترین.