برووس لی، شاعیر، ئه‌کته‌ری چینی-ئه‌مه‌ریکی و یاریزانی ناوداری کونگ فوو، له 27ـی نۆڤه‌مبه‌ری 1940ـدا له دایک بووه. 20ـی جووڵای 1973 له ته‌مه‌نی 32ـساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئه‌و هاوکات وه‌ک فه‌یله‌سووف و تیۆرزانیش ناسراوه، لێره‌یشدا سێ دانه له شیعره‌کانی له کۆی ئه‌و بیستویه‌ک شیعره‌ی نووسیونی، ده‌خه‌ینه ڕوو. شیعری یه‌که‌م، تێڕامانی ئینسانه له سروشت. شیعری دووه‌م تێڕامانی مرۆڤه‌که‌ی شیعری یه‌که‌مه له گه‌ڵایه‌ک و بێماڵییه باسنه‌کراوه‌که‌ی خۆی درک پێ ده‌که‌ین. شیعری سێیه‌م ده‌که‌وێته ناکاتاوه، که هه‌ر ئه‌وێ جیهانی خه‌ونه‌کانه. لێره‌دا برووس لییهکی دیکه ده‌بینین. – ماڵپه‌ڕی باڵنده
ئاوەکە خەمگینانە دڵۆپەیەتی
برووس لی
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ڕه‌وا هه‌ژار
بارانی شەو
لە شەوە درێژەکەدا دادەنیشم
لەناو تاوەرە بەرزەکەدا
گوێ لە بارانەکەی پاییز دەگرم
لە دەرەوەی پەنجەرەکەم.
هیچ دەنگێکی ژیانی مرۆڤ نایەت
مەگەر جارناجارێک
موسافیرێکی ناوەخت پەلەپەل بنێتەوە.
لە ئاسمانە تاریکەکەدا
قازێکی کێوی فڕینێکی تەنیا باڵ دەدات
لە تاریکایییه نسرمەکەدا
سیسرکێک بانگ دەدات
ئاوەکە خەمگینانە دڵۆپەیەتی
لە درەختە تانگەکەوە
شکۆفەکەش
خەمبارانە ترپەترپ دەکات
بە دەم بارانەکەوە-زەوی خوساوە.
خەفەت دەترووکێت
بەسەر دنیادا
لە پیاسەی ناو باخچەکەم دەترسم
هەتا ئەو دوو پەپوولەیە دەبینم
لەناو خۆرەکەدا گەمە دەکەن
لەگەڵ گوڵەکاندا.
گەڵاپاییزە
با بە سەدایەکی بەرزەوە سەما لەگەڵ بارانەکەدا دەکات
لە دەرەوەی باخچەکە گەڵایەکی زەردی بچکۆلانە
بێچارەیە و ئاڵاوەتە دامێنی چڵی دایکی
من گەڵاکە هەڵدەگرمەوە و
دەیخەمە ناو کتێبێکەوە
ماڵێکی دەدەمێ.
بۆ ساتێک
بۆ تەنیا ساتێک
ژاوەژاوەکانی دەوروبەر بێدەنگ دەبن
کات نامێنێت
بەهەشتی خەونەکان دێنە دی.