فەرەیدوون موشیری، شاعیری ئێرانی، لە ٢٣ـی سێپتەمبەری ١٩٢٦ـدا لە تاران لە دایک بووە، ٢٤ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠ هەر لە تاران کۆچی دواییی کردووە. لە پانزەساڵییەوە دەستی کردووە بە شیعرنووسین و یەکەمین کتێبی بە ناوی “تینووی تۆفان” لە بیستوهەشتساڵیدا بڵاو کردووەتەوە. ئەو- لەگەڵ هوشنگ ابتهاج و سیمین بهبهانی- لە پەیوەستکردنی شیعر بە مۆسیقاوە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. شارەزایەکی باشی بواری میوزیک بوو. بەناوبانگترین شیعری ئەو بریتییە لە “کۆڵان” کە لە ئەدەبیاتی فارسیدا شیعرێکی گەلێک ناسراوە.