سلڤیا پلاس، ژانرێكی له ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی‌دا بنیاد نا، كه به “شیعری دانپیانان” ناسراوه. شیعره‌كانی ئه‌و، سه‌ره‌ڕای غه‌زه‌لی و سیمبۆلیكبوونیان، شێوازێكی تایبه‌ت له ڕیتم و ده‌نگیان له خۆیاندا هه‌ڵگرتووه. پلاس، گه‌رچی ته‌مه‌نێكی كورت ژیا و هه‌ر زوو خۆی كوشت، به‌ڵام شیعره‌كانی، ئه‌ویان به سه‌ده تازه‌كان ناساند.
به‌رهه‌مه سه‌ره‌تایییه‌كانی سلڤیا، به ڕیتمێكی خاوتر به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوایین شیعره‌كانیدا، ده‌ربڕی هێمنیی كه‌متازۆر ده‌روونیی ئه‌ون، له كاتێكدا، تا له كۆتاییی ته‌مه‌نی نزیك ده‌بینه‌وه، ڕیتمی شیعره‌كانی، هاوكاتی ژیانه‌كه‌ی، به وێنه‌ی ئاوێنه‌یه‌كی ته‌واونوێن، له ڕۆحی بێتاقه‌ت و په‌رێشانی ئه‌و، خێرایییه‌كی به‌رچاو به خۆیانه‌وه ده‌گرن و په‌رێشانییه ده‌روونییه‌كه‌ی باشتر نیشان ده‌ده‌ن.
له شیعره به‌رایییه‌كانیدا، به‌رده‌وام وێنه‌گه‌لی ڕوونی وه‌ك: “خوێن، مانگ، نه‌خۆشخانه، كۆرپه‌له و كه‌لـله‌سه‌ر” دووباره ده‌بنه‌وه. سلڤیا كاریگه‌ریی خۆی له شاعیرانی چون “دیلن تامسن،” “ویلیا‌م باتله‌ر یێتس” و “ماریان مۆر”ـه‌وه وه‌رگرتووه. له ده‌یه‌ی شه‌ستدا، له شیعره‌كانیدا زیاتر شێوه‌یه‌كی سووریالی له بابه‌تگه‌لی دیلێتی و مه‌رگ ده‌ركه‌وتن.
شیعره دوایینه‌كانی خۆی له قاڵبێكی ئازادتردا نووسین. وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر له كاتێكدا كه وشه‌كانی له‌ژێر لێوه‌وه گوتوونه‌ته‌وه، ڕه‌وانه‌ی سه‌ر كاغه‌زی كردوون، به‌ڵام شیعره سه‌ره‌تایییه‌كانی زیاتر له ڕیتمگرتنی په‌نجه‌كانه‌وه نزیكن.
سلڤیا له ژیانی ڕۆژانه‌ی بۆ شیعره‌كانی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و له قاڵبێكی هونه‌ریدا دایڕشتوونه‌ته‌وه.
سلڤیا پلاس، پاش ڤێرجینیا وۆڵف، به كاریگه‌رترین ژن له ئه‌ده‌بیاتدا داده‌نرێت. له زانكۆی كه‌مبریج له‌گه‌ڵ شاعیری به‌ناوبانگی ئینگلیزی‌دا، تێد هیووز، ئاشنا بوو. پاشان ژیانیان پێك هێنا و له ساڵی 1962ـدا لێك جیا بوونه‌وه.
سه‌ره‌نجام، له به‌ره‌به‌یانی 11ـی فێبریوه‌ریی 1963ـدا، گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی نائومێدیی خۆی. سلڤیا پاش دانانی نان و شیر بۆ منداڵه‌كانی؛ كون و درزی په‌نجه‌ره‌كانی به خاولیی ته‌ڕ گرت و به كردنه‌وه‌ی گاز كۆتایی به ژیانی ئازارچه‌شتووانه‌ی خۆی هێنا.
تێد هیووز، له باره‌ی سلڤیا پلاسـه‌وه- له پێشه‌كیی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی سلڤیادا، كه له ته‌مه‌نی 11ـساڵییه‌وه تا دواڕۆژه‌كانی مردنی خه‌ریكی نووسینی بوو- نووسیویه‌تی: “سلڤیا ژنێك بوو به ده‌مامكی جۆراوجۆه‌وه. من شه‌ش ساڵی ته‌واو له‌گه‌ڵیدا ژیام، به‌ڵام هه‌رگیز پێش نه‌هات كه خوده ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ببینم. ته‌نیا له دوامانگه‌كاندا نه‌بێت، ئه‌ویش ته‌نیا جارێك و له یه‌ك ساتدا. ئه‌و له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ته‌نیا خۆی ده‌نووسییه‌وه و به ته‌واوی بوونیه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی له زه‌ینی نائاگایه‌وه دروست ده‌بوون، ده‌وه‌ستایه‌وه.”
ئان سێكسۆن، شاعیری ئه‌مه‌ریكایی و هاوڕێی نزیكی سلڤیا، كه ئه‌ویش له ساڵی 1974ـدا خۆی كوشت، له باره‌ی ده‌غده‌غه‌كانی مردن و خۆكوژیی سلڤیاوه نووسویه‌تی: “سلڤیا و من به سه‌عات له باره‌ی ورده‌كاییه‌كانی یه‌كه‌مین خۆكوژییه‌كانمانه‌وه قسه‌مان ده‌كرد. خوكوژی جێیه‌كی تایبه‌تی له شیعری ئه‌ودا هه‌یه، ئێمه به تامه‌زرۆیییه‌وه له مه‌رگ ده‌دواین و وه‌ك په‌روانه كه به‌ره‌و چرا ده‌ڕوات، به‌ره‌و مه‌رگ به‌كێش ده‌كراین.”
خودی سلڤیا پلات، له بیره‌وه‌ییه‌كانیدا نووسیویه‌تی: “مردن وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌یه، هونه‌رێكه، من به جۆرێكی تایبه‌ت و به باشی ئه‌نجامی ده‌ده‌م.”
زۆرێك له هه‌وادارانی سلڤیا، خۆكوژیی ئه‌و شاعیره بۆ خراپیی تێد هیووز و خیانه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و زیاد له جارێك ناوی تێد هیووزیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه.
سلڤیا پلاس، شاعیر، ڕۆماننووس، كورته‌چیرۆكنووس و گوتارنووسی ئه‌مه‌ریكی، كه له 11ـی فێبریوه‌ریی 1963ـدا خۆكوژیی كرد، ٢٧ـی ئۆکتۆبەری 1932 له دایك بوو.