ئەوەی دەیخوێننەوە، دوو نموونەی بەرجەستەیە لە شیعری کلاسیکی چینی، کە مێژووی نووسینی دووەم شیعریان دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح. یەکەمیان نووسەرەکەی دیارە و دووەمیان نادیار. – ماڵپەڕی باڵندە
برنج
چون یانگ هی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ژیوار جەوهەر
بۆ تۆ کە برنج زۆر دەخۆیت چونکە تەنیای،
بۆ تۆ کە زۆر دەنوویت چونکە بێزاری،
بۆ تۆ کە زۆر دەگریت چونکە خەمباری،
ئەمە دەنووسم.
هەستە سووچخراوەکانت بجوو
هەروەک چۆن برنج دەجوویت.
بەهەرحاڵ،
ژیان شتێکە کە پێویستە هەرسی بکەیت.
■
هەڵووژەکان بەر دەبنەوە
هەڵووژەکان بەر دەبنەوە
حەوت دانەن؛
گەلێک پیاو منیان دەوێ،
بمکەن بە خاوەنی دانەیەکی جوان.
هەڵووژەکان بەر دەبنەوە،
سێ دانەن؛
گەلێک پیاو منیان دەوێ،
بمکەن بە خاوەنی دانەیەکی نەرمونیان.
هەڵووژەکان بەر دەبنەوە،
بیانخە ناو سەبەتەوە؛
گەلێک پیاو منیان دەوێ،
بمکەن بە بووکی یەکێکیان.