دیار لەتیف لە شاعیرانی نوێی کوردە. ساڵی ١٩٨٩ لە کفری لە دایک بووە. بەشی زمانی کوردیی تەواو کردووە. لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار نووسیویەتی. ساڵی ٢٠١٨ یەکەمین کتێبی بە ناوی “زەویی پلاستیک” بڵاو کردووەتەوە، هەروەها کتێبێکی دیکەی هەیە بە ناوی “ناونیشان و دەق”، کە لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە. دیار لەتیف هاوکات ڕۆژنامەوانیشە. لێرەدا دەقێکی ئەو دەخوێننەوە؛ شاعیرانە، ئەڤیندارانە و لە بڕێک شوێنیش توند، کە دنیایەکی بێڕەحمانە وێنە دەکێشێت. – ماڵپەڕی باڵندە
گوێت لێمه داوود؟
دیار لەتیف
بیست نان
كیلۆیه‌ك ته‌ماته
قاپێك برنجی وشك
عه‌لاگه‌یه‌ك په‌تاته
له ماڵه‌كه‌م…
وا بزانم شه‌ش هه‌زار له گیرفان و چه‌ندین دێڕی قۆشمە له‌سه‌ر ژیان!
ئیتر به ته‌مای چی بم؟
سترانهكهت له بیره؛
ئه‌وه‌ی (نعمه النسیان) ده‌ڵێم.
تۆ جارێك جگه‌ره‌یه‌كم بۆ بپێچه‌وه،
دواتر باسی خۆر‌ت بۆ ده‌كه‌م!
من نامه‌وێت قسه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامه تاریكه‌كان بۆ بكه‌م.
تا ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌ك به شه‌وه‌كانمدا تێ نه‌په‌ڕیوه.
تا ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌ك نه‌بوومه و شه‌وێك ڕۆشن بكه‌مه‌وه.
هه‌میشه شه‌و بوومه.
گرفتم له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌رم هه‌یه.
به خه‌وتوویی شەقم تێ هه‌ڵده‌ده‌ن،
كه بێداریشم به‌نج ده‌كه‌نه دهمارمهوه،
به‌ڵام هێشتا له‌ناو باوهووژ مێخم به خاكه‌وه ماوه.
ئه‌م نووسینه بۆ فێنككردنه‌وه‌ی گه‌رماییی ناو دڵمه،
له غه‌ریبی
مردن
برسێتی.
نووسیم و
هه‌ر نووسیم
ده‌نووسم:
ڕۆیشتنت دڵی شكاندم، دڵی شكاندم له ته‌واوی زینده‌وه‌ران.
حەز دەکەم تۆم هەبیت
هەبوونت
لە سەرما
لە برسێتی
لە داماوی
دەمپارێزێت.
بۆ گەیشتن بە تۆ،
پێویستە
ئەو هەموو ئاسمان و
چیا و
هەور و
دۆڵە ببڕم.
بۆ من قوونی ئه‌و ڕۆژانه ناگێم، كه چه‌قۆی جه‌رگبڕیان لێ داوم.
گریام و زۆر گریام؛
بۆ مردنه زۆرهكانم.
كوژرام و لاشه‌كه‌م لەگەڵ زبڵی ماڵان فڕێ درا.
دڵم ته‌نگه و
هیچكات به نووسین دەرنابڕێت