بیستویەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کۆتایی پێ هات و براوەکانی شیعر بەم جۆرەی خوارەوە ڕاگەیەندران.
خەڵاتی سێیەمی شیعر، بۆ هەر یەک لە دیار سۆفی، حسێن لەتیف، بەختیار ئۆغەن.
خەڵاتی دووەمی شیعر، بۆ هەر یەک لە بەختیاری شارەزووری، نسار مستەفا، شەهرام هوژەبری.
خەڵاتی یەکەمی شیعر، بە پێی لێدوانی لیژنەی شیعر، نەبەخشرا.
لیژنەی ئەمساڵی گەلاوێژ بۆ بەشی شیعر بریتی بوو لە هەر یەک لە ئازاد حەمە، موتەلیب عەبدوڵڵا و ئەدیب نادر.